تەنها بۆ پیاوان.. حەوت خوو بۆئەوەی سەرنجڕاکێش ببیت

AM:11:15:12/05/2025

13848 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەکی زۆری پیاوان گرنگی بە خۆیان دەدەن و هەوڵدەدەن سەرنجڕاکێش ببن بۆ دەورووبەریان، بۆئەمەش جگە لە بەهێزی کەسایەتییان پێویستییان بەوەیە کۆمەڵێك تایبەتمەندی لە دیمەنی دەرەوەیاندا زیاد بکەن.

ماڵپەڕی " menshealth" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە حەوت هەنگاو کردووە کە یارمەتی پیاوان دەدەن زیاتر سەرنجڕاکێش ببن، بەم جۆرە:

١. وابکە بەرامبەرەکەت پێبکەنێت.

٢. بەبێ چاویلکەی بەرخۆر مەچۆرە دەرەوە.

٣. نەرم و نیان بە و یارمەتی دەورووبەرەکەت بدە.

٤. هەموو کاتێك جەستەت پاك رابگرە و عەتر بدە لە خۆت.

٥. رووی خۆش بدە بە منداڵ و یارمەتی ئاژەڵ بدە.

٦. ریشت بەتەواوەتی لامەدە و بیهێڵەرەوە، چونکە ریش روخساری پیاوان سەرنجڕاکێش دەکات.

٧. بە نەرمی زەردەخەنە بکە و لەسەرخۆ پێبکەنە.