توو یه‌کێکه له میوه‌کانی وه‌رزی به‌هار و سه‌ره‌تای
هاوین که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سوودە تەندروستییەکانی.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی
زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی توو دەکات، بەم
شێوەیە:
١. پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و خۆپاراستن له نه‌خۆشیەکانی
دڵ وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
٢. یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ ده‌دات
له خوێندا.
٣. ڕێگری کردن له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به هه‌موو
جۆره‌کانیه‌وه چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین مادده دژه ئۆکسانه‌کان و کۆئه‌ندامی
به‌رگری جەستە به‌هێز ده‌کات.
٤. یارمه‌تی دابه‌زینی فشاری خوێن دەدات.
٥. بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپه‌له‌کەی زۆر بەسوودە،
ڕێگری ده‌کات له تووش بوون به هه‌وکردن ، ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و کانزا و
مادده خۆراکیه جیاوازه‌کانی تر ، هه‌روه‌ها ڕێگری دەکات له مناڵ له‌بارچوون.
٦. چاره‌سه‌رکردنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌م
خوێنی.
٧. پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی
بینین.
٨. به‌هێزکردنی خانه‌کانی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ری توشبوون بە زەهایمەر.
٩. چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له
مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات و قه‌بزی.
١٠. پاراستنی جەستە له هه‌وکردن به تایبه‌ت
هه‌وکردنی گورچیله و میزه‌ڵدان و نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان.
١١. به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له
سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
١٢. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی
و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه.
جێگەی باسە هەموو جۆرەکانی توو هەمان سوودی
تەندروستییان هەیە بەڵام هه‌ر ڕه‌نگێک سوودی زیاتری هه‌یه بۆ نموونه:
- تووی
سپی: یارمه‌تی دابه‌زینی تا ده‌دات له‌گه‌ڵ یارمه‌تی چاره‌کردنی دڵه‌کزێ و ئازاری
گه‌دده و کێشه‌کانی جگه‌ر.
- تووی سوور: وزه‌ی که‌م تێدایه یارمەتیدەرە
لە کاتی ڕێجیم و دابه‌زینی کێشدا.
- تووی
ڕه‌ش: ڕێگری کردن له خۆێنبه‌ربوونی پووک و که‌م خوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن، به‌ڵام
زۆر گرنگه ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌رمانی دژی مه‌ینی خوێن وه‌رئه‌گرن دژی جه‌ڵته پێویسته
ڕه‌نگه‌کانی دیکەی بخۆن.