کام وڵات زۆرترین بەکارهێنەری ئینتەرنێتن؟

AM:11:58:10/05/2025

1576 جار خوێندراوەتەوە

ئامارەکانی کۆمپانیای " statista" ئاشکرایان کردووە کە ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە جیهاندا تا مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە ٥.٥٦ ملیار کەس کە دەکاتە ٦٧.٩%ی دانیشتوانی جیهان.

کۆمپانیای "statista" داتاکانی لەسەر تێکڕای جیهان بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت خستۆتەروو، بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بە گشتی گەیشتووەتە ٥.٥٦ ملیار کەس کە دەکاتە ٦٧.٩%ی دانیشتوانی جیهان، لەو ژمارەیەش٥.٢٤ ملیار کەس کە دەکاتە ٦٣.٩%ی دانیشتوانی جیهان سۆشیال میدیایان بەکارهێناوە.

ڕیزبەندی ١٢ وڵاتی سەرەکی بەپێی ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت:

١. چین: یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.

٢. هیندستان: ٨٠٦ ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.

٣. ئەمریکا: ٣٢٢ ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.

٤. ئەندەنوسیا: ٢١٢ ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.

٥. بەڕازیل: ١٨٣ ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.

٦. ڕوسیا: ١٣٣ ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.

٧. پاکستان: ١١٦ ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.

٨. مەکسیک: ١١٠ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.

٩. ژاپۆن: ١٠٩ ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.

١٠. نێجیریا: ١٠٧ ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.

١١. فلیپین: ٩٧.٥ ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.

١٢. میسر: ٩٦.٣ ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت.