بۆکان هەورامی بەرهەمێکی شادی بەناوی 'هەلامە' بڵاوکردەوە

PM:10:13:07/05/2025

3920 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند بۆکان هەورامی، بەرهەمێکی نوێی هەڵپەڕکێی بەناوی "هەلامە" بڵاوکردەوە.

ئاواز و هۆنراوەی بەرهەمەکە فۆلکلۆری هەورامییە، کاری تۆمارکردن و میکس و ماسترینگی لەلایەن عەلی عەتاوە بۆ کراوە.

بۆكان هەورامی، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان، خەڵکی ناوچەی هەورامانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەتی خۆیەتی، گۆرانیی هونەرمەندە ناودارەكان دەڵێتەوە.