کۆمپانیای گووگڵ ئاشکرای کردووە کە وەشانێکی نوێی
چاتبۆتی AI پێشکەش
دەکات، واتە منداڵەکەت دەتوانێت ئەو چاتبۆتە بەکاربهێنێت بۆ پرسیارکردن و وەرگرتنی
یارمەتی لە ئەرکەکانی ماڵەوە و دروستکردنی چیرۆک.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " The New
York Times" ، ئاماژە بەوەکراوە کە گەشەپێدەرانی
تری چاتبۆتی AI لە
کێبڕکێیەکی تونددان بۆ ڕاکێشانی بەکارهێنەرانی گەنج و منداڵان، ملیۆنان کەس لە ئێستاوە
چاتبۆتەکان وەک یارمەتیدەری خوێندن و ڕاهێنەری نووسین و وەرگرتنی زانیاری بەکاردەهێنن.
لای خۆیانەوە ڕێکخراوەکانی منداڵان هۆشداری دەدەن
لەوەی ئەم کارانە ڕەنگە مەترسی گەورە بۆ سەر سەلامەتی منداڵان دروست بکەن، بەتایبەتی
کە هەندێکجار زانیاری نادروست و وەڵامی هەڵە دەدەنەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، گووگڵ بەنیازە هەفتەی
داهاتوو چاتبۆتێکی بەهێزی AI بۆ
منداڵانی خوار تەمەنی ١٣ ساڵ بخاتە بازاڕەوە کە هەژماری گووگڵیان لەلایەن دایک و
باوکیانەوە بەڕێوەدەبرێت، لەکاتێکدا کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ ڕاکێشانی
بەکارهێنەران بە بەرهەمەکانی AI.
گووگڵ لە ئیمەیڵێکدا ڕایگەیاند کە بەم زووانە ئەپەکانی Gemini بۆ منداڵان بەردەست دەبن و
بڵاودەکاتەوە ئەمەش واتە منداڵەکەت دەتوانێت بەکاربهێنێت بۆ پرسیارکردن و وەرگرتنی یارمەتی لە
ئەرکەکانی ماڵەوە و دروستکردنی چیرۆک.
چاتبۆتەکە بۆ ئەو منداڵانە بەردەست دەبێت کە دایک
و باوکیان فامیلی لینک بەکاردەهێنن، کە خزمەتگوزارییەکی گووگڵە و خێزانەکان دەتوانن
جیمەیڵ دابنێن و بەشداری لە خزمەتگوزارییەکانی وەک یوتیوب بکەن بۆ منداڵەکانیان.
بۆ دروستکردنی هەژماری منداڵەکە، دایک و باوک
زانیاری کەسی وەک ناوی منداڵەکەیان و بەرواری لەدایکبوونی دەدەنە گووگڵ.
کارل رایان، وتەبێژی گووگڵ ڕایگەیاندووە، پرۆگرامی Gemini پارێزبەندی تایبەت بۆ بەکارهێنەران دابین
دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ناپارێزراوی چاتبۆتەکە بکات.
Gemini Kids دەتوانێت بەکارهێنانی
چاتبۆت لە قوتابخانە و زانکۆ و شوێنە بازرگانییەکان خێراتر بکات، بە دابینکردنی
پاراستنی تایبەت بۆ منداڵان و ڕاهێنانیان لەسەر بڕێکی دیاریکراوی داتا، ئەم سیستمە دەتوانن دەق و وێنە و ڤیدیۆ بەرهەم بهێنن کە گونجاو بن و بۆ منداڵان بگونجێن.