هۆکارەکانی سەرگێژ خواردن

PM:02:33:22/04/2025

8196 جار خوێندراوەتەوە

هەندێك کەس بە دەست سەرگێژخواردن و گێژبوونی لەناکاوەوە دەناڵێنن کە ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی نەتوانن ژیانی رۆژانەیان بە ئاسایی بەڕێ بکەن.

ماڵپەڕی "العربیة" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج هۆکار کردووە کە دەبنە هۆی سەرگێژخواردن و بە دۆزینەوە و چارەسەرکردنیان کۆتایی بەو گرفتە تەندروستییە دێت، کە بریتین لەمانە:

١. کەمیی ئاسن و خوێن.

٢. دابەزینی شەکری خوێن.

٣. دابەزینی فشاری خوێن.

٤. هەوکردنی گوێی ناوەڕاست و سیستمی هاوسەنگیی.

٥. ناڕێکی لێدانی دڵ.