مه‌له‌فێكی دیكه‌ی
گرەوکردن لە تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاشكرا ده‌كرێت و تۆمەتەکان ئاڕاستەی 12 یاریزان
کراون لەنێوانیاندا دی ماریا و پارێدێسی دێن.
پێگه‌ی کۆریێرێ
دێلا سێرا بڵاویكردووته‌وه، داواکاری گشتی میلان دەستیان بەسەر یەک ملیۆن و نیو
یۆرۆدا گرتووە و داوای دەستگیرکردنی پێنج کەسیان کردووە کە پەیوەندییان بەو
دۆسیەیە هەیە، هەروەها لێکۆڵینەوەكان ده‌ریان خستووه 12 یاریزانی خولی ئیتاڵیا له
گره‌وكردن له‌سه‌ر یارییه‌كان تێوه‌گلاون.
رۆژنامەکە
روونیشیکردووەتەوە، ئاشكرا كردنی ناوی ئه‌و 12 كه‌سه له رێگه‌ی ئه‌و مۆبایلانە
بووه کە دەسەڵاتداران لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 لە یاریزانان ساندرۆ تۆنالی و
نیکۆلۆ فاجیۆلی دەستیان بەسەردا گرتبوو، کە بە هەمان تۆمەت بۆ ماوەی 10 مانگ
راگیرابوون.
لەنێو ئەو
یاریزانانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت دیماریا و پارێدێس و ئەلیساندرۆ
فلۆرێنزی و نیکۆلۆ زانیۆلۆ و ماتیا پێرین و وێستۆن مەکینی و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ن.
سەرچاوەکە
روونیكردووته‌وه، كه یاریزانان بڕە پارەیەکی زۆریان لە گرەوکردنی نایاسایی
وەرگرتووە، ئه‌م گره‌وكردنه ته‌نها له‌سه‌ر تۆپی پێ نه‌بووه، بەڵکو به‌شێكی
گرەوکردن بووه لەسەر وەرزشەکانی دیکە و دەسەڵاتداران پێیان وایە یاریزانەکان بۆ
کاتە بەتاڵەکانیان لە کەمپەکاندا بەشدارییان لەم گرەوانەدا کردووە.
سەرچاوە
یاساییەکان لە ئیتاڵیا پێشبینی دەکەن سزاکان 250 هه‌زار یۆرۆ بێت له‌گه‌ڵ سێ مانگ
زیندانیکردن، به‌مه‌ش ئەنخێل دیماریا چاوه‌رێی دۆخێكی ناخۆش ده‌كات.