کەمی ڤیتامین D ئەگەری تووشـبوون بەم نەخۆشیە دەروونیانە زیاتر دەکات

AM:09:22:31/03/2025

8952 جار خوێندراوەتەوە

کەمی ڤیتامینیDیەکێکە لە بڵاوترین کێشە تەندروستییەکانی هەموو جیهان کە زیاتر لە یەک ملیار کەس بە دەستیەوە گرفتارن.

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی لە نوێترین بڵاوکراوەیدا دەڵێت،هەرچەنده کەمی ڤیتامینی دی بە کێشەکانی ئێسک و جومگە و وەرینی قژ ناسراوە، بەڵام دوا توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە کەمی ڤیتامین دی کۆمەڵێک دەرئەنجام و لێکەوتەی دەروونیشی هەیە،کە ئەوانیش بریتین لە:

١. خەمۆکی،هەر چەندە ئەو کەسانەی تووشی خەمۆکی دەبن رێژەیەکی زۆریان کێشەی کەمی ڤیتامین دییان هەیە، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە کەمیی ڤیتامین دی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، یەکێکە لە هۆکارەکانی تووش بوون بە خەمۆکی.

٢. خەمۆکیی وەرزی،کە زیاتر لە وەرزی پایز و زستان بڵاوە و بەوە جیادەکرێتەوە کە لەو وەرزانەدا تووشی کۆمەڵێک کەس دەبێت و لە نیشانەکانی دەتوانین ئاماژە بکەین بەبێهێزی، بێ تاقەتی، خەواڵوویی و نووستنی زۆر.

٣. نەخۆشیی شیزۆفرینیا،تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، بەڵام هەندێک توێژینەوەی نوێ ئاماژە بەوە دەدەن کە رەنگە کەمی ڤیتامین دی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ئەگەری تووشبوون زیاتر بکات.

٤. نەخۆشیی ئێم ئێس،نەخۆشییەکە لە ئەنجامی تێکچوونی کۆئەندامی بەرگرییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت و کاریگەری زۆری هەیە لە سەر کۆئەندامی دەمار و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەدۆزراوەتەوە، بەڵام نوێترین لێکۆڵێنەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە کەمی ڤیتامین دی ڕەنگە ئەگەری تووشبوون زۆرتر بکات.