بەختیار ساڵح گۆرانیبێژی
ناسراوی میللی ئاشکرایکرد کە دوێتێك لەگەڵ ئۆژین نەوزاد بڵاودەکاتەوە.
بەختیار ساڵح کە میوانی
بەرنامەی ئێوارەی ئێن ئاڕ تی دوو بوو، ئاشکرایکرد کە سەرقاڵی ئامادەکردنی دوێتێكە لەگەڵ
ئۆژین نەوزاد و وتیشی، ئەو گەنجانەی خۆشدەوێت و پشتگیرییان دەکات.
گۆرانییەکە کارێکی شادە
و هەردوو هونەرمەند بە هەمان ستایل دەیڵێن، لە ئێستادا تەنها گۆرانییەکەی تۆمارکراوە
و لەماوەی داهاتوودا ڤیدیۆکلیپی بۆ دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە لە کەیدا
بڵاودەکرێتەوە.
ئۆژین نەوزاد یەکێکە لە
هونەرمەندە میللیەکان کە ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی وتن و بەند بێژی کردووە و هەوادار
و گوێگرێکی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا کلیپو گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە.
بەختیار ساڵح هونەرمەندێکی
میللی ناسراوە و چەند ساڵێك دەبێت دەستی بە کاری هونەری کردووە و بە ستایلی شاد گۆرانی
دەڵێت، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە و لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا گۆرانی دەڵێت.