ئاریاس جاڤان دووبارە بەرهەمێکی جیاوازتر بڵاودەکاتەوە

PM:09:36:06/10/2021

15320 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "دونیا دەگۆڕێ" بڵاودەکاتەوە.

ئاریاس جاڤان لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام گرتە ڤیدیۆیەکی کورتی کلیپی "دونیا دەگۆڕێ"ـی بڵاوکردەوە و وتی "بە بۆنەی ھەندێک ئاڵوگۆڕ لە میوزیک ڤیدۆکەدا نەمتوانی لەکاتی خۆیدا پێشکەشتان بکەم دەمەوێت لە کاتێکی گونجاو دا بڵاوی بکەمەوه."

جێی ئاماژەیە بۆ دەستنیشانکردنی رێکەوتی بڵاوکردەوەی بەرهەمە نوێکەی، رای هەوادارەکانی وەرگتووە و نووسیویەتی "حەزتان لێیە بۆ ۱۰ـی مانگ بڵاوی بکەمەوە؟ یا بۆ ١٤ـی مانگ؟"

ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهاباتە و خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە، گۆرانی و كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان هەیە.