کاریگەرییەکانی خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا

AM:08:18:20/09/2024

17180 جار خوێندراوەتەوە

ئاو یەکێکە لە گرنگترین ئەو شتانەی مرۆڤ دەیخواتەوە، چونکە چەندین سوودی تەندروستی پێ دەگەیەنێت، باشترین کاتیش بۆ خواردنەوەی راستەوخۆ دوای لەخەو هەڵسانە، بەمەبەستی دابینکردنی هەموو سوودە پێویستەکانی جەستە.

وەک لە ماڵپەڕی "الیوم السابعـ"ـدا هاتووە، پێویستە راستەوخۆ دوای لە خەو هەڵسان بە خواردنەوەی کوپێک ئاو خۆت رابهێنیت، بۆ ئەوەی چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە بەدەست بهێنیت لەوانە:

١. بەسەربردنی رۆژێکی خۆش بە دەروونێکی ئارامەوە، خواردنەوەی ئاو وا دەکات هەست بە ئاسوودەیی دەروونی بکەیت و هەستکردن بە سترێس و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە، بەتایبەتی لە سەرەتای رۆژەکەتدا، بۆیە خواردنەوەی کوپێک ئاو یان زیاتر یەکێکە لەو شتانەی کە تەندروستی مێشک بەرەو پێش دەبات و وا دەکات هەست بە ئاسوودەیی دەروونی بکەیت.

٢. رێکخستنی پلەی گەرمی جەستە، خواردنەوەی کوپێک ئاو راستەوخۆ دوای لەخەو هەڵسان یەکێکە لەو خووە باشانەی کە بەشدارییەکی زۆر دەکات لە رێکخستنی پلەی گەرمی ناوەوەی جەستەدا هەروەها کاردەکات بۆ شێدارکردنی جەستە و کەمکردنەوەی ئەگەری وشکبوونەوەی جەستە، ئەمە جگە لە پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان.

٣.چالاککردنی ئەندامان، ئاو دەستڕاگەیشتن بە ئۆکسجین بۆ جەستە ئاسان دەکات و ماددە خۆراکییە جۆراوجۆرەکان دەگوازێتەوە، بۆیە پێویستە بەردەوام بیخۆیتەوە بۆ سنووردارکردنی بەرکەوتن بە هەر کێشەیەکی تەندروستی.

٤.رزگاربوون لە کێشی زیادە، خواردنەوەی ئاو بە سکی بەتاڵ یەکێکە لەو شتە باشانەی کە بەشدارییەکی بەرچاوی هەیە لە زیادکردنی سووتانی چەوری لە جەستەدا، بۆیە درێغی مەکە لە خواردنەوەی بۆ ئەوەی رزگارت بێت لە کێشی زیادە چونکە هەستکردن بە تێربوونت زیاد دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر.

H.Y