توێژینەوەیەک: شۆردنەوەی میوەکان شوێنەواری ماددە قڕکەرەکان لانابات

AM:10:06:11/08/2024

3828 جار خوێندراوەتەوە

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرایان کردووە کە شۆردنەوەی میوەکان شوێنەوەری ماددە قڕکەرەکان لانابات تاکە ڕێگە بۆ دوورکەوتنەوە لە خواردنی ماددە کیمیاییەکان بریتییە لە لێکردنەوەی توێکڵەکەی.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە گۆڤاری " peopleئەمریکی بڵاو کراوەتەوە زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە ماددە قڕکەرەکان بە تەواوەتی دەچێتە ناو چینەکانی توێکڵی میوەکەوە.

زاناکان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەیان بەوە کردووە، بە شۆردنەوەیەکی سادە مەترسی ماددە قڕکەرەکان لە میوەکان دوور ناکەوێتەوە.

دۆنگدۆنگ یی توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند " ئەم توێژینەوەیە دەکەوێتە چوارچێوەی فراوانی تەندروستی خۆراکەوە، هەوڵدەدات ڕێنمایی تەندروستی پێشکەش بکەن نەک ترسی ناڕەوا بەرەوپێش ببیەن"

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە پرۆسەی ئاساییەکانی پاککردنەوەی میوە ناتوانن بەتەواوی ماددە قڕکەرەکان لاببات ئەمەش بە مایکرۆسکۆپی زۆر قووڵ پشتڕاستکرایەوە.

توێژەرەکە ئەوەشی راگەیاند "ئێمە پێمان وایە پرۆسەی توێکڵکردنی میوە دەتوانێت بەشێوەیەکی کاریگەر خۆی لە مەترسییەکان بەدوور بگرێت بەم شێوەیە ئەگەری خواردنی ماددەی قڕکەر کەمدەکاتەوە."