گێلاس
سوودی زۆری هەیە، بەو پێیەی میوە پێگەیشتوەکانی دەوڵەمەندن بە چەندین ڤیتامین و
کانزای بەنرخ کە یارمەتی پاراستنی جوانی و تەندروستی خانمان دەدەن.
بە گوتەی
شارەزایان، میوەی گێلاس دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A، PP، E، C و گروپی ڤیتامین B
- B1، B2، B5، B6 و B12، بۆ نموونە ڤیتامین سی یارمەتی جەستە دەدات بۆ رزگاربوون لە نیشانەکانی
تەنگەنەفەسی و گرژبوون لە سییەکان دوای چالاکیی جەستەیی چڕ و ڤیتامین پی پی بەشدارە
لە هاندانی پرۆسەی هەناسەدان لە خانەکاندا.
جگە لەوەش
میوەی گێلاس دەوڵەمەندە بە ریشاڵی خۆراکی، ئەمەش یارمەتی ئاساییکردنەوەی کارکردنی
کۆئەندامی هەرس دەدات، هەروەها ئەو یۆدەی تێیدایە یارمەتی ئاساییکردنەوەی میتابۆلیزم
"هەرس" دەدات و کاریگەری ئەرێنی لەسەر رژێنی غودەی دەرەقی دەبێت.
سەبارەت
بە جۆرەکانی گێلاسی رەنگ تۆخ، سوودی بۆ دڵ و خوێنبەرەکان هەیە، یارمەتی ئاساییکردنەوەی
ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دەدات لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها
بارگرانی لەسەر دڵ و گورچیلە کەمدەکاتەوە چونکە رێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمیان تێدایە کە
بەشدارە لە لابردنی شلەی زیادە لە جەستەدا.
جگە لەوەش
میوەی گێلاس کومارین و ئۆکسیکومارین لەخۆدەگرێت کە بەرپرسن لە کۆنترۆڵکردنی خوێن مەین،
سەبارەت بە گروپی ڤیتامین بی، بەرپرسە لە هێورکردنەوەی کۆئەندامی دەمار.
پزیشکان
ئامۆژگاری خانمانی دووگیان و شیردەر دەکەن کە میوەی گێلاسی پێگەیشتوو بخۆن، چونکە
بە گوتەی ئەوان، "بوونی ڤیتامین B1 و رێتینۆڵ تێیاندا، پرۆسەی دابەشبوونی خانەکان
چالاک دەکات و گەشەی کۆرپەلە دەگەڕێنێتەوە بۆ باری ئاسایی لە سکدا رێژەیەکی بەرزی
ئەنتۆسیانینەکان، کە وا دەکات خوێنبەرەکان نەرم و نیان و پلاستیکی بن و مولوولەکان
بەهێز بن، ئەمەش گرنگە لە کاتی دووگیانیدا، جگە لەوەش گێلاس بەسوودە و پێویستە بۆ دوای
منداڵبوون بە مەبەستی وەرگرتنەوەی لەشجوانی و دابەزینی کێش.
H.Y