مەعکەرۆنی یەکێكە
لەو خواردنانەی بە خێرایی ئامادە دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە، دەتوانرێت بە
چەندین شێواز ئامادە بکرێت.
پێداویستییەکان:
یەک کیسە مەعکەرۆنی
پەنیر(بە پێی
ئارەزوو)
قیمە یاخود
قارچک
دوو تەماتە
بیبەری رەش( بە
پێی ئارەزوو)
یەک پیاز
کەرەوز یان نەعنا
دوو کەوچک دۆشاوی
تەماتە
خوێ
زەیت یاخود
کەرە
شێوازی
ئامادەکردنەکەی:
مەعکەرۆنیەکە
بکوڵێنە تاکو دەکوڵێت، پارچەیەکی بچووک لە کەرە بتوێنەرەوە.
پیاز و تەماتەکە
ورد بکە، پیازەکە سوور بکەرەوە، ئینجا دۆشاوی تێبکە دواتر تەماتەکەی تێبکە.
خوێ و بیبەرە رەشەکەی تێبکە، قارچک یاخود قیمەکە
بە باشی بکوڵێنە.
پەنیرەکەی تێبکە
(دەبێت تواوە بێت)، وردە وردە کەمێک ئاوی تێبکە تا تێکەڵەکە پەنیر، قارچک و بەهاراتەکان
شل دەبێتەوە.
مەعکەرۆنییە کوڵاوەکەی
تێبکە و بە باشی تێکی بدە بۆ ماوەی خولەکێک لەسەر ئاگرێکی کەم مەنجەڵەکە داپۆشە،
پاشان پێشکەشی بکە.
S.A