کێکی کارامێل و
قاوە یەکێکە لە شیرینییە زۆر بەناوبانگەکان لە سەرانسەری جیهاندا، بە شێوازی
ئاسان تاقی بکەنەوە و پێشکەشی بکەن.
پێداویستییەکان:
پاکەتێک بسکیتی سادە.
٢٠٠ گرام کەرەی
تواوە.
١٢٠ ملیلیتر کرێم.
١٠ پارچە پەنیر
شیری خەست
دوو کەوچکی بچووک قاوە.
٧٠ گرام کرێم کارامێل.
کوپێک شیری شل.
دوو کەوچکی بچووک پاودەری
کاکاو.
شێوازی
ئامادەکردنەکەی:
لەناو قاپێکدا
بسکیتەکان لەگەڵ کەرە تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە لەناو قاپێکی پایرێکسدا دابنێ.
کرێم، شیری خەست
و پەنیرەکە بخەرە ناو قاپێکەوە، پێکهاتەکان بە ئامێری میکسەری کارەبایی تێکەڵ بکە
تا یەکدەگرن.
تێکەڵەی کرێمەکە
بەسەر چینە بسکیتەکەدا لەناو پایرێکسەکەدا بڵاوبکەرەوە، بیخە ناو فڕنەوە بۆ ماوەی
نزیکەی ١٥-٢٠ خولەک.
قاپەکە لە فڕنەکە
دەربهێنە تا سارد دەبێتەوە.
شیر، کەرامێل،
کاکاو و قاوە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند، پاشان پێکهاتەکان بەباشی
تێکەڵ بکە تا تێکەڵەکە دەکوڵێت.
مەنجەڵەکە لەسەر
ئاگرەکە دابگرە، بیهێڵەرەوە تا بە تەواوی سارد دەبێتەوە.
تێکەڵەی قاوە و
کارامێلی کرێمەکە بەسەر چینی دووەمدا بڵاوبکەرەوە، پاشان کێکەکە بخەرە ناو سەلاجە
تا سارد دەبێتەوە، پێشکەشی بکە.
S.A