تیمێکی لێکۆڵینەوە
لە کۆمپانیای گووگڵ دیپمایند پەرەیان بە زیرەکی دەستکرد داوە، بەرنامەیەکیان هەڵبژاردووە
کە پێشبینی کەش و هەوا دەکات لە ماوەیەکی کەمدا.
توێژینەوەکە
لە نوێترین ژمارەی گۆڤاری "Science" بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا پرۆگرامێکی AI بە ناوی GraphCast راگەیەندرا کە چەند هێندە خێراترە
لەو ئامرازانەی کە دەیان ساڵە بەکاردەهێنرێن.
بە بەکارهێنانی
ئامرازی زیرەکی دەستکردی گرافکاستی گووگڵ دیپمایند، توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا
رایانگەیاند کە لەسەر نزیکەی ٤٠ ساڵ زانیاری مێژوویی راهێنراوە، ئەمەش یارمەتیان
داوە پێشبینییەکانی ١٠ رۆژ لە نێوان شەش کاتژمێردا بۆ شوێنەکان دابین بکات، لە ماوەی
کەمتر لە خولەکێکدا.
جگە لە خێراییەکەی،
گرافکاست لە بواری وردبینیشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چونکە نزیکەی ١٠٪ وردتر بوو لە
جۆرێکی ئەوروپی بە بەراورد بە زیاتر لە ٩٠٪ی گۆڕانە هەڵسەنگێندراوەکانی کەش و هەوا.
تایبەتمەندی
مۆدێلە نوێیەکە لە بەرامبەر مۆدێلە ئەوروپیەکەدا هەڵسەنگێندرا، نەک تەنها بۆ پێشبینی
کەشوهەوا وەک پلەی گەرمی، با و پەستان، بەڵکو لە پێشبینیکردنی رووداوە توندەکان لەوانەش
شەپۆلی گەرما، تۆفان و کارەساتەکان، شەپۆلەکانی سەرما ئاگاداری بدات.
H.Y