ئەگەر لە لەندەن بۆ نیویۆرک بفڕیت، ئەوا کاتی تۆ یەک لەسەر
١٠ ملیۆن لەدوای کاتی سەر زەوییەوەیە.
بابەتێک کە لە ماڵپەڕی "العربیة"دا هاتووە باس
لەوە دەکات، ئەنیشتاین لە "تیۆری رێژەیی"ـدا پێشبینی کردووە بۆ سەرنشینێکی
فڕۆکە کە تێپەڕبوونی کات لەلای ئەو خاو دەبێتەوە، بۆ سەلماندنی ئەم پێشبینییە لەساڵی
١٩٧١ هەردوو زانای فیزیایی جۆزف هافڵ و ریچارد کیتینگ، چەند کاتژمێرێکی "ئەتۆمی"
کە هەر ٣٠ ملیۆن ساڵێک تەنها یەک جار یەک چرکە دوا دەکەون، خستیانە ناو فڕۆکەوە بۆ
سەفەری دوور.
کاتژمێرەکان لە سەرەتادا بە ئاڕاستەی رۆژئاوا و پاشانی رۆژهەڵاتی
زەوی دەستیان بە فڕین کرد، لە کۆتاییدا گەڕانەوە بۆ تاقیگەی ئەم دوو زانایە کە بەراوردیان
بکەن لەگەڵ ئەو کاتژمێرە ئەتۆمیانەی کە پێشتر لە تاقیگەکەدا پاراستبوویان، ئەنجامەکان
تیۆرەکەی ئەنیشاینیان پشتڕاستکردەوە و دەرکەوت ئەو کاتژمێرانەی کە لە سەفەربوون،
دواکەوتبوون لە کاتژمێرەکانی تر.
تاقیکردنەوەکەی هافڵ و کیتینگ ئەوەی دەرخست کە کات شتێکی
رەها نییە و هەمیشە لە شوێنێک جێگیر نییە، هەرچەند زیاتر سەفەر بکەیت کاتی زیاترت
بۆ دەگەڕێتەوە، بێگومان ئەم کاریگەرییە بەراورد بەوەی نێوان زەوی و کۆمەڵەی خۆر زۆر
کەمترە.
بۆ نموونە ئەگەر تۆ بەسەر زەریای ئەتڵەسدا لە لەندەن بەرەو
نیویۆرک سەفەر بکەیت، ئەوا کاتژمێرەکەت لە ١٠ ملیۆندا یەکی کاتژمێرەکانی سەر زەوی
زیاتر دوادەکەوێت، بەم بەراوردە دەگەینە ئەنجامی ئەوەی کە بونت لە بۆشایی ئاسمان هۆکارە
بۆ درەنگ پیربوونت.
هێزی کێشکردن و فڕینی خێرا، کە لەسەر رووی زەوی و لە
دوورییەکی نزیکە لێیەوە کاریگەرییەکی هێندە بەرچاویان لەسەر تێپەڕبوونی کات نییە،
لە مەودای دیاردە گەردوونییە زەبەلاحەکانی وەک گەلەئەستێرەکان، کاریگەرییەکی زۆر گەورەتریان
بەجۆرێک کە فیزیاناسەکان پێیان وایە کە جۆرێکە لە "گەشتکردن بە کاتدا".
H.Y