لوقمی تورکی بە هەنار یەکێکە
لە شیرینییە زۆر بەناوبانگەکان لە بۆنە تایبەتەکاندا وەک میواندارییەکی نایاب پێشکەش
دەکرێت لە خواردنی تورکیدا، وە بە چەند تامێکی خۆشی هەنار ئامادە دەکرێت لەگەڵ
فستق.
پێداویستییەکان:
چوار کوپ شەکر.
کوپ و نیوێک ئاو.
پارچەیەک لیمۆ.
دوو کوپ ئاوی هەنار.
کوپێک نیشاستە.
کەوچکێک کرێم شانتی.
کوپێک فستق.
شێوازی ئامادەکردنی شەربەتەکە:
ئاو، شەکر و پارچە لیمۆکە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند، تێکەڵەکە
بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەجێبهێڵە، پاشان پارچە لیمۆکە دەربهێنە و ئاگرەکە بکوژێنەرەوە.
شێوازی ئامادەکردنی لوقمەکە:
لەناو مەنجەڵێکدا لەسەر
ئاگر ئاوی هەنار، ئاو، نیشاستە و کرێم شانتییەکە بە باشی تێکەڵ بکە تا وەک هەویری
لێدێت، پاشان وردە وردە شەربەتەکەی تێبکە لەکاتێکدا بەردەوام بە لە تێکدانی لەسەر
ئاگرێکی کەم ، بۆ ماوەی نزیکەی ٣٥-٤٠ خولەک.
فستقەکەی تێبکە و تێکی
بدە تاکو یەکدەگرن.
سینییەک ئامادە بکە و
نیوەی بڕی فستقی وردکراو لەسەر بنەکەی بڵاوبکەرەوە، پاشان هەویرەکە بخەرە ناو سینیەکەوە،
باقی فستقەکە لەسەری بپرژێنە.
سینی لوقمەکە بۆ ماوەی
دوو کاتژمێر لە پلەی گەرمی ژووردا بەجێ بهێڵە تا سارد دەبێتەوە، پاشان بۆ ماوەی شەوێک
بیخە ناو سەلاجە، پارچە پارچەی بکە و پێشکەشی بکە.
S.A