خۆراکی منداڵەکەت
کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر گەشەکردنی تواناکانی و باشترکردنی توانا دەروونییەکانی،
بۆیە پێویستە گرنگی بەو خۆراکانە بدەیت کە تەندروستن بۆ باشترکردنی مێشکی.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی "نواعم"دا ئاماژە بە دیارترین ئەو خۆراکانە دەکات کە
یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندروستی مێشکی منداڵان، لەوانەش:
١. بادەم: دەوڵەمەندە
بە ڤیتامین و کانزاکانی وەک زینک و پرۆتین و ڤیتامین E، هەموو ئەمانە ڕۆڵیان هەیە لە چالاکردنی خانەکانی
مێشک و باشترکردنی یادەوەری.
٢. میوەکان: بە
تایبەت توو، کێوی، شووتی کە ڤیتامین سی و مەنگەنیز و چەندین مادەی خۆراکی و دژە ئۆکسێنەری
دیکەی تێدایە کە ئەمەش رۆڵیان هەیە لە باشترکردنی تەندروستی مێشک.
٣.تۆوی شیا: ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵ و ترشی ئۆمیگا ٣ و کاربۆهیدرات و دژە ئۆکسێنەر
و کالیسیۆمی تێدایە، بۆیە یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان کە تەندروستی دەروونی منداڵان.
٤. تۆوی کەتان: ڕێژەیەکی بەرزی ئۆمیگا ٣ ی تێدایە کە
یارمەتیدەرە لە بۆ باشترکردنی گەشەی مێشکی منداڵان.
A.A