پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:28:03/11/2023

30656 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەگەر تۆ ئەندامێکی بەساڵاچووی خێزانەکەت بیت ئەوا لەناکاو رەنگە ئەمڕۆ هەندێک بەرپرسیارێتی نوێ بکەوێتە سەر شانت، لە دۆخێکی ئاوادا هەست بە کەمێک بارگرانی دەکەیت و رەنگە فشاری دەروونیشت زیاتر ببێت، باشترە ئەگەر بە تەواوی ئاگاداری تەندروستی خۆت بیت، دڵەڕاوکێ و ماندویەتی تەندروستیت خراپتر دەکات، ئەمڕۆ رۆژێکی بەختەوەر دەبێت بۆت لە رووی کارەوە، دەتوانیت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت لەو ئەرکانەی بە متمانەوە ئەنجام دەدرێن، باری داراییت لە ئاسایی باشتر دەبێت، زیاتر لە بودجەی خۆت خەرج مەکە، ئامۆژگاری خوێندکاران دەکرێت کە بە تەواوی سەرنجیان لەسەر خوێندنەکەیان بێت، ئەگەر هەر بەربەستێک لە خوێندنەکەتدا هەبوو ئەوا پێویستە یارمەتی لە گەورەکان و مامۆستاکانت وەربگریت.

گا 20/4 - 20/5

هەر کێشەیەکی گەورەی پەیوەست بە کارەوە چارەسەر دەبێت و ئەمڕۆ دوای ماوەیەکی زۆر دەگەڕێیتەوە، ئەمەش واتە دەتوانیت بە شێوەیەکی دروست سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت، رۆژەکەت لە رووی داهاتەوە باشترە، پارەت دەست دەکەوێت، ئەمڕۆ دەتوانیت هەندێک پارە خەرج بکەیت بۆ چاککردنەوەی ماڵ، خۆشەویستی و پشتگیری لە هاوسەرەکەتەوە بەدەست دەهێنیت، وابەستەیی سۆزداریتان بەرامبەر بە یەکتر زیاد دەکات، لەوانەیە تەندروستی منداڵەکەت تێکبچێت،باشترە بە باشی ئاگاداریان بیت، ئەگەر تۆ بازرگانیت و بەم دواییە دەستت بە کارکردن کردووە لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ، ئەوا ئەمڕۆ رەنگە ناچار بیت گەشت بکەیت کە پەیوەندی بەوەوە هەیە، رۆژەکەت لەرووی تەندروستییەوە مامناوەند دەبێت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر قازانج بەخش دەبێت بۆ بازرگانانی ئەم بورجە دەرفەتێکت بۆ دێت بۆ ئەوەی کارێکی گەورە بکەیت، ئەگەری بەهێز هەیە بۆ ئەوەی لە رۆژانی داهاتوودا سوودی خوازراو بەدەست بهێنیت، کەسانی دامەزراو دەتوانن ئۆفەرێکی باش لە کۆمپانیایەکی بیانی وەربگرن، هەموو ئەمانە دەرئەنجامی ماندووبوونی ئێوەیە، تۆ بەم شێوەیە کاری قورس دەکەیت و بەرەو پێشەوە دەڕۆیت، ئەمڕۆرۆژێکی باشتر دەبێت بۆت لەرووی ئابورییەوە، دەتوانیت زیاتر پاشەکەوت بکەیت، جگە لەمەش رەنگە پارەی قەرزەکەشتت وەربگریتەوە، ئەمڕۆ شانسی بەسەربردنی کات لەگەڵ هاوسەرەکەت بەدەست دەهێنیت، دەتوانن سەردانی شوێنێکی ئاینی بکەن.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەگەر لە شوێنی کارەکەت کار لەسەر پڕۆژەیەکی گرنگ دەکەیت، ئەوا پێویستە سەرنجت لەسەر کاری بە کۆمەڵ بێت، ئەگەر پێکەوە کار بکەن بە دڵنیاییەوە سوودی لێ وەردەگرن، بازرگانان دەبێت وریا بن لەگەڵ نەیارەکانیان، ئەگەر نا، لەوانەیە تووشی زیانێکی گەورە ببن، کەشوهەوای ماڵەوەت ئاسایی دەبێت، هاوکات لەگەڵ کار، پێویستە گرنگی بە ژیانی خێزانیش بدەیت، هەوڵبدە کات بەسەر بەریت بەتایبەت لەگەڵ دایک و باوکت، ئەمڕۆ رۆژێکی مامناوەند دەبێت بۆت لە رووی داهاتەوە، ئەگەر هەوڵدەدەیت داهاتەکەت زیاد بکەیت ئەوا دەبێت هەوڵەکانت خێراتر بکەیت، پێویستە خۆت بەدوور بگریت لە زۆر خواردنی شیرینی.

شێر 23/7 - 22/8

ژیانی هاوسەرگیری بێت یان ژیانی رۆمانسی، ئەمڕۆ رۆژێکی مات دەبێت بۆت، نەبوونی هەماهەنگی لە پەیوەندییەکاندا دروست دەبێت، لە دۆخێکی لەو جۆرەدا، رەنگە هەست بە تەنیایی تەواو بکەیت، باشترە ئەگەر کات بە یەکتر بدەن، لەوانەیە ئەگەری ئەوە هەبێت کە دۆخەکە بەم زووانە باشتر بێت، ئەمڕۆ لە رووی داهاتەوە شتێکی تایبەت نابێت بۆت، لەوانەیە خەرجی زیاتر بێت لە داهاتت، ئەگەر دەتەوێت لە کێشەکانی داهاتوو دوور بکەویتەوە ئەوا پێویستە زیاتر گرنگی بە پاشەکەوتکردن بدەیت، زۆر قسەکردن لەگەڵ هاوکارەکانت لە شوێنی کارەکەت کێشەکانت زیاد دەکات، ئەمڕۆ رەنگە بەڕێوەبەرەکەت زۆر لێت توڕە بێت، بازرگانان پێویستە خۆیان لە گرتنە بەری کورتە رێگاکان بەدوور بگرن بۆ بەدەستهێنانی قازانجی گەورە، ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت لە رووی تەندروستییەوە.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر قازانج بەخش دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە بازرگانی لە موڵک، هۆتێل، چێشتخانە و جلوبەرگ دەکەن، لە کارەکەت گەورە بوونی زیاتر بەدەست دەهێنیت، ئەگەر هەر بەربەستێک لە کارە گرنگەکانتدا لە شوێنی کارەکەت هەبوو، ئەوا کێشەکەت بە هاوکاری پلە باڵاکانت چارەسەر دەبێت، کەشوهەوای ماڵەوەت دڵخۆشکەر دەبێت، ئەمڕۆ رەنگە مژدەیەکی خۆشت لە ئەندامێکی خێزانەکەتەوە دەست بکەوێت، لەگەڵ ئازیزانت ئاهەنگ دەگێڕیت، ئەمڕۆ هاوسەرەکەت دەتوانێت شتێکی تایبەتت بۆ بکات، هەست بە خۆشبەختییەکی زۆر دەکەیت کە خۆشەویستی و پشتیوانی ئازیزەکەتت هەیە، لایەنی ئابووریت بە بەهێزی دەمێنێتەوە، پێناچێت لەمڕۆدا هیچ کێشەیەکی پەیوەست بە داهاتەوە هەبێت، کێشەی تەندروستیت نامێنێت، ئەمڕۆ هەست بە کەمێک باشتر بوون دەکەیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

پێگەی تۆ لە شوێنی کارەکەت بەهێز دەبێت، بە بینینی ئەدای نایابی تۆ، ئەمڕۆ رەنگەبەڕێوەبەرەکەت هەندێک بەرپرسیارێتی نوێت پێ بسپێرێت، لە دۆخێکی ئاوادا ئەمڕۆ دەبێتە رۆژێکی سەرقاڵی بۆت، ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە بازرگانییەوە هەیە ئەمڕۆ سوودی دارایی باش بەدەست دەهێنن، ئەگەر بەم دواییە گەشتێکی پەیوەست بە کارەکەت ئەنجامداوە، ئەگەرێکی بەهێز هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی لەبار، لەوانەیە ناتەبایی لەگەڵ هاوسەرەکەت هەبێت، شتێک کە بە گاڵتەجاڕییەوە بوترێت، دەتوانێت هەستەکانت ئازار بدات، باشترە ئەگەر بە دڵێکی کراوە لایەنی خۆت بخەیتە روو و دوور بکەویتەوە لە شەڕ، رەنگە دڵە راوکێت زیاد بکات بەهۆی وەرنەگرتنەوەی پارەی قەرزەکەت، پێویستە سەبرت هەبێت، بەم زووانە کێشەکەت چارەسەر دەبێت، لە رووی تەندروستیەوە باش دەبیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

لە کاتی خۆیدا کارەکانت لە شوێنی کار تەواو دەکەیت، ئەمڕۆ هاوکارەکانت لەگەڵ پلە باڵاکانت ماندووبوونت بەرز دەنرخێنن، رۆژێکی سەخت دەبێت بۆ بازرگانان. رەنگە هەندێک لە کارەکانت لەناکاو تێکبچن، ژیانی تایبەتیت خۆش دەبێت، رێنمایی لە گەورەکان وەردەگریت، پەیوەندیت لەگەڵ خوشک و براکانت بەهێزتر دەبێت، ئەگەر تەندروستی هاوسەرەکەت بۆ چەند رۆژێک باش نەبێت، باشتربوونی گەورە لە رۆژانی داهاتوودا لە ژیانی هاوسەرەکەتدا دەبێت.

كەوان 22/11 - 21/12

بەهۆی سەختی باری کارکردنەوە، ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ تەندروستیت تێک بچێت، باشترە ئەگەر تەندروستی خۆت پشتگوێ نەخەیت، ئەگەر ئەمڕۆ بڕیارە گەشت بکەیت ئەوا ئامۆژگاریت دەکرێت کە خۆت لێی بەدوور بگریت، رۆژەکە لە رووی داهاتەوە گران دەبێت، رەنگە ئەمڕۆ ناچار بیت خەرجییەکی زۆر بکەیت، رەفتارەکانت بە ئەدەبەوە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەتدا بهێڵەرەوە، توڕەیی نا پێویست دەتوانێت پەیوەندییەکانتان تێکبدات، باشترە ئەمە لەبەرچاو بگریت، رەنگە هەندێک لە هاوڕێیان لە بەشی دووەمی رۆژکەتدا سەردانی ماڵەوەت بکەن، لە دۆخێکی ئاوادا دەرفەتت بۆ دەڕەخسێت کە بیرکردنەوەکانت لەگەڵیاندا باس بکەیت و فشاری دەروونیت کەم دەبێتەوە.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر بەختەوەر دەبێت بۆت، دەرفەتی نوێت دەست دەکەوێت کە گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانتدا دەهێنێت، ئەگەر زۆر کار دەکەیت بۆ بەرزکردنەوەی پلە لە شوێنی کار، ئەوا ئەمڕۆ بەڕێوەبەرەکەت رەنگە سەرنجی ماندووبوونت بدات، بەم زووانە ئاواتەکەت بەدی دێت، ئەو کەسانەی کە بە هاوبەشی کار دەکەن، ئەمڕۆ دەرفەتێکیان بۆ دەڕەخسێت کە دەست بە کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ بکەن، ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە تۆ سوودی دارایی بەدەست بهێنیت، ئەمڕۆ بازاڕێکی زۆر بۆ ئازیزانت دەکەیت، بەڵام ئامۆژگاریت دەکرێت کە بودجەی خۆت لەبەرچاو بگریت، هاوسەرەکەت زۆر دڵخۆش دەبێت لەگەڵت و لەوانەیە بەڵێنێکیشت پێبدات، لەرووی تەندروستیەوە باشیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر سەرقاڵی دەبێت بۆت، لەوانەیە پێویست بکات زۆر بە زەحمەت کار بکەیت بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی رۆژانت، بەڵام پاڵپشتی تەواو لە ئازیزانت وەردەگریت، ئەگەر بەڕێوەبەرەکەت هەندێک کاری گرنگی بۆ دیاری کردوویت، ئەوا ئەو شتانەی پەیوەندییان بەوەوە هەیە لێرە و لەوێ هاوبەشی مەکە، تەنها پێویستە سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت، ئەمڕۆ رۆژێکی قازانج بەخش دەبێت بۆ بازرگانانی بچووک، لەوانەیە سوودی باش لە پلانەکانی حکومەت وەربگریت، کێشەکانی پەیوەست بە داهاتەوە چارەسەر دەبن، رەنگە سەرچاوەیەکی نوێی داهاتت دەست بکەوێت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت قووڵتر دەبێتەوە، خۆشەویستی نێوانتان زیاتر دەبێت، رەنگە ئەمڕۆ ماندوییەتیت زیاد بکات.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ رۆژێکی نایاب دەبێت لەگەڵ هاوسەرەکەت، دەتوانیت باسی پلانەکانی داهاتوو بکەیت و چەند پێشنیارێکی باشی لێ وەردەگریت، ئەگەر نیگەرانی تەندروستی دایکت یان باوکتیت، ئەوا ئەمڕۆ باشتربوونی تەندروستیان دەبینیت، بەڵام لەم کاتەدا پێویستە زیاتر گرنگی بە پشوودان بدەن، لە رووی داهاتەوە رۆژێکی تێکەڵاو دەبێت، پێویستە خۆت بەدوور بگریت لە وەرگرتنی قەرز، دوور بکەوەرەوە لەو سیاسەتەی لە شوێنی کارەکەتدا دەگوزەرێت، ئەم کاتە بۆ ئێوە زۆر بەنرخە، ئەگەر ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە بازرگانییەوە هەیە چاوەڕوانی قازانجی گەورەن ئەوا رەنگە ئەمڕۆ بێ هیوا ببن، رۆژێکی ئاسایی دەبێت بۆت لە رووی تەندروستیەوە.

S.A