چەند خواردنێک یارمەتی منداڵەکەت دەدەن بۆ ئەوەی شەوان باشتر بخەوێت

PM:11:20:28/10/2023

796 جار خوێندراوەتەوە

خەوتن بنەمایەکی بنەڕەتییە بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی منداڵ، بەو پێیەی لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ئەو منداڵانەی بە شێوەیەکی رێک و پێک و پێویست دەخەون، لە رووی توانای فێربوون، یادەوەری، رەفتار و تەرکیزەوە باشترن.

ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەی بە گرنگی چەند خواردنێک داوە کە یارمەتی باشتر خەوتنی منداڵ دەدات، ئەوانیش:

١. هێلکە: ترشە ئەمینییەکەی رۆڵی هەیە لە بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین، کە ماددەیەکی کیمیاییە یارمەتی رێکخستنی سوڕی خەوتن دەدات.

٢. کێوی: خواردنی میوەی کێوی پێش خەوتن دەبێتە هۆی خێراتر خەو لێکەوتن بە رێژەی ٤٢٪ بەبەراورد بەو منداڵانەی پێش خەوتن کێوی ناخۆن.

٣. شیر: پەرداخێک شیری گەرم هاندەرێکی باشی خەوتنە، یارمەتی ئارام بوونەوەی مێشکی منداڵ دەدات.

٤. خورما: ئەگەر منداڵەکەت ئارەزووی خواردنی شیرین دەکات، خورما دەتوانێت چارەسەرێکی تەواو بێت بۆ تێرکردن و پشتگیریکردنی بۆ خەوتن.

S.A