دوورکەوتنەوە لەم شتانە کەسایەتی منداڵەکەت بەهێز دەکەن

PM:06:55:28/10/2023

708 جار خوێندراوەتەوە

بۆ دروستکردنی کەسایەتی و مێشکێکی بەهێز لە منداڵدا، پێویستە دایک و باوک لە هەندێک رەفتار و شێوازی پەروەردەکردن دووربکەونەوە.

ماڵپەڕی بیزنس ئینسایدەری ئەمریکی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ئەوەی منداڵ کەسایەتی و مێشکێکی بەهێزی هەبێت و بتوانێت بەسەر گرفتەکانی ژیان زاڵ بێت، گرنگە دایک و باوکان لەم شتانە دووربکەونەوە:

١. گرنگی بە هەستەکانی منداڵەکەت نەدەیت.

٢. واز لە چارەسەرکردنی رەفتارە هەڵەکانی منداڵەکەت بهێنیت.

٣. رێگە مەدە ترسەکانی خۆت زاڵبێت بەسەر پەیوەندیی نێوان خۆت و منداڵەکەت، رێگە بدە شتی نوێ تاقیبکاتەوە.

٤. لە ئازارەکان پارێزگاریی لێبکەیت، رێگە بدە بە منداڵەکەت خۆی ئازار و ناڕەحەتی و دڵەڕاوکێکان تێپەڕێنێت و ئەو هەستانە تاقیبکاتەوە، بەڵام بەردەوام پاراستنی زیان بە کەسایەتی دەگەیەنێت.

٥. رێگە نەدەیت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن، رێگە مەدە منداڵەکەت لە بەرپرسیارێتی را بکات، بەپێی تەمەنەکەی بەرپرسیارێتی پێبدە بۆ ئەوەی متمانە و بڕوای بەخۆی هەبێت.

٦. پێشبینی بۆ منداڵەکەت دامەنێ کە بەو جۆرە دەربچێت تۆ دەتەوێت، هەر بۆیە فشاری زۆری مەخەرە سەر رەنگە ئەو کارەی تۆ ببێتە هۆی ئەوەی هەست بە شکانی کەسایەتی بکات.
M.B