ئەم جۆرە کەسانە قورسە بترسن

PM:07:42:25/10/2023

1416 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی زانکۆی وینیپێگی کەنەدی توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا کە ١٥٠ خوێندکاری لەخۆ گرتبوو، لەئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوت کۆمەڵێک کەس هەن کە ئەستەمە بترسن.

ترس وەڵامێکی فسیۆلۆژی ئاسایی و ناخود ئاگایە بۆ رووداوێکی دەرەکی لەناکاو و چاوەڕواننەکراو، دەتوانرێت بە شێوازی جیاواز دەرببڕدرێت، لەوانە هاوارکردن، بازدان، لەرزین، ترس جەستە ئامادە دەکات بۆ وەڵامدانەوەی خێرا بۆ هەڕەشە چاوەڕوانکراوەکان.

جێگای سەرنجە کە ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی بەدەست کێشەی دەروونی فشاری دوای کارەساتێکەوە دەناڵێنن لە دۆخە سەلامەت و مەترسیدارەکانیشدا کاردانەوەیان بەرامبەر بە ترس زیاد دەکات.

لە لێکۆڵینەوە نوێیەکەدا زانایانی زانکۆی وینیپێگ ویستوویانە پەیوەندییەک بدۆزنەوە لەنێوان ترس و کۆمەڵێک سیفەتی کەسایەتی ناسراو بە تێترادی تاریک کە سیفەتی نەرێنی لەخۆدەگرێت وەک سایکۆپاسی، سادیزم، نەرگسی و ماکیاڤێلیزم.

توێژەران هەوڵیاندا ئەو ١٥٠ خوێندکارە بترسێنن کە لە تاقیکردنەوەکانی تاریکی تراید دەرچوون، بەو پێیەی پێشنیاریان بۆ کرابوو سەیری ئەو وێنانە بکەن کە کاریگەری ئەرێنی و بێلایەن و نەرێنییان هەبوو، لەو ماوەیەدا توێژەران لەناکاو ئەو ئامێرانەیان داگیرساند کە دەنگی بەرز دەردەدەن.

ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوە دەریخست کە ئەو کەسانەی سیفەتی سادیستیان هەیە کاردانەوەی ترسیان کەم دەبێتەوە.

H.Y