قازانجی یارییە نوێیەکەی سپایدەرمان ژمارەیەکی پێوانەیی بەدەستهێنا

AM:11:35:25/10/2023

736 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای بڵاوبوونەوەی لەسەر ئامێرەکانی پلەیستەیشنی پێنج، یاری "Marvel's SpiderMan 2" زیاتر لە ٢.٥ ملیۆنی لێ فرۆشراوە.

ئەمەش بووە بە خێراترین یاری ڤیدیۆیی لە مێژووی کۆمپانیای سۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر دوای نمایشکردنی.

لە بەیاننامەیەکدا جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سۆنی ئینتەرئەکتیڤ ئینتەرتەینمەنت، بەناوی ئەم لقی کۆمپانیای سۆنییەوە، سوپاسی هەوادارانی کرد.

فیلمی "Marvel's Spider-Man 2" لەلایەن کۆمپانیایInsomniac Games بە هاوکاری مارڤێڵ گەیمز و ستۆدیۆکانی پلەیستەیشن پەرەی پێدراوە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ یەکێک بێت لە گرنگترین بڵاوکراوەکانی ئەمساڵ لەسەر پلەیستەیشن پێنج.

ڕووداوەکان لە ستۆدیۆی مارڤێڵ لە نیویۆرک وێنە گیراوە، ئەم یارییە بە شێوەیەک دروستکراوە کە بەکارهێنەران سوود لە نوێترین تەکنەلۆژیای کۆنسۆلی سۆنی وەردەگرن.

هەروەها یارییەکە لە بنەڕەتەوە وا دیزاین کراوە بۆ ئەوەی سوود لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی پلەیستەیشن پێنج وەربگیرێت.

سەرکەوتنی فیلمەکانی "سپایدەرمان" لە بۆکس ئۆفیسدا بووە هۆی گواستنەوەی فیلمی"سپایدەرمان" بۆ جیهانی یارییەکان.

A.A