بۆچی نابێت چپسی پەتاتە بدرێت بە منداڵ؟

PM:10:58:24/10/2023

3960 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی منداڵان کۆمەڵێک هۆکاری خستووەتەڕوو کە دەریدەخەن نابێت چپسی پەتاتە بدرێت بە منداڵ، چونکە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و کلۆربوونی ددانی لێدەکەوێتەوە.

پشدەر عەبدوڵا پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاماژەی بە ١٠ هۆکار کردووە کە نابێت چپسی پەتاتە بدەیت بە منداڵەکەت، ئەوانیش بریتین لە:

١ قەڵەوی ‌و کێشی زۆر: بڕێکی زۆر چەوری‌ و وزەی تێدایە کە مەترسیی تووشبوون بەنەخۆشییەکانی شەکرە و دڵ زیاد دەکات.

٢. بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلە و جەڵتەی مێشکی هەیە.

٣. بڕێکی زۆر لەچەوری جۆرهی خراپی تێدایە کە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.

٤. هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بەبرسێتی بکات ‌و داوای چپسی تر بکات، چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات‌ و نیشاستەی تێدایە کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لەئاستی شەکری گلوکۆز و هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.

٥. چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد دەکات، بۆیە دەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆر و لە سروشتیی منداڵەکە جیاوازە.

٦. لەئەنجامی پڕۆسەی دروستکردنی چپسی پەتاتەکە ماددەیەک دروستدەبێت کە پێیده‌وترێت (acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

٧. خواردنی چپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە وشکبوونەوەی جەستەی منداڵ.

٨. بۆ ژنی سکپڕ مەترسیی لەسەر ژیانی کۆرپەکە دروستدەکات‌ و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.
M.B