منداڵ پێویستی بە شتی سادە هەیە بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکات، خواردنی
دروست، خەوتن بۆ ماوەیەکی پێویست و گۆڕینی جل و بەرگ بە شێوەیەکی رێکوپێک ئەنجامی باشی
لێدەکەوێتەوە، دایک دەتوانێت هەوڵی زیاتر بدات بۆ دڵخۆشکردنی کۆرپەکەی.
ماڵپەڕی "المصري اليوم" ئاماژەی بە دڵخۆشی
منداڵ کردووە لە رێگەی چەند شتێکەوە، ئەمانەن:
١. باوەشکردن: منداڵ پێویستی بەوەیە هەست بە بەشداریکردن بکات، چونکە ئەمە
هەستێکی پارێزراوی پێدەبەخشێت، باوەشکردن
بە منداڵەکەتدا بە شێوەیەکی بەردەوام دڵخۆشییەکەی زیاد دەکات.
٢. مەساج: مەساجکردنی پێیەکانی و قۆڵی یارمەتیدەرێکی زۆرە بۆ باشترکردنی باری
دەروونی منداڵەکە.
٣.تەماشاکردن: منداڵ زۆر ئارەزووی دۆزینەوە و تەماشاکردنی کەلوپەلەکانی دەورووبەری دەکات،
بەتایبەتی لەکاتێکدا لەسەر قۆڵی دایکی یان لەناو عەرەبانەکەی دایە.
٤. یاریکردن لەگەڵ منداڵ: شتێکی تەندروستە کاتێک منداڵەکەت بەتەنها یاری بکات،
بەڵام گرنگە هەندێک کات بۆ دایک یان باوک دیاری بکرێت بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ بکات.
S.A