ئەو خواردنانەی یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی یادەوەری منداڵان دەدەن

PM:12:03:13/10/2023

2864 جار خوێندراوەتەوە

دایک و باوکان هەمیشە بە دوای ئەو خۆراکانەدا دەگەرێن کە یارمەتی به‌هێزکردنی بیرەوەری منداڵاکانیان دەکەن.

لە بابەتیکی ماڵپەری " webmd" دا باس لە ئەو خۆراکانە دەکات کە یارمەتیدەرن بۆ چالاکی و زیندوویی و بەهێزکردنی بیرەوەری، لەوانەش:

١. هێلکە: دەوڵەمەندە بە پڕۆتین کە یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی یادەوەری منداڵان.

٢. ماست: چەوری تەندروست لەخۆدەگرێت کە دەتوانێت یارمەتی زیادکردنی زیندوویی و چالاکیی مێشکی منداڵان بدات.

٣. سەوزەکان: دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین و ئاسن کە یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی یادەوەری منداڵان.

٤. ماسی: سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینD و ئۆمیگا 3 یە، کە لە لەدەستدانی یادەوەری یان لە لاوازبوون دەیپارێزێت.

٥. چەرەسات: پڕە لە پرۆتین و ترشە چەورییە گرنگەکان و ڤیتامین و کانزاکان کە تەندروستی مێشک بەرز دەکەنەوە.

٦. سێو و قۆخ: یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی دژە ئۆکسێنەر، گەشەی مێشک بەهێز دەکات.

A.A