نیشانەکانی ئازاری سک لە منداڵاندا

PM:05:43:12/10/2023

1924 جار خوێندراوەتەوە

سک ئێشە لە منداڵدا نیشانەی خۆی هەیە و لە کاتی هەستکردن پێیان پێویستە چارەسەری منداڵەکە بکرێت.
وەک لە بابەتێکی ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە" بڵاوکراوەتەوە، نیشانەکانی سک ئێشە لە منداڵاندا بۆ ئەم ١٠ هۆکارە دەگەڕێنەوە:

١. ئەگەر ئازاری سکی زۆر بوو بە جۆرێک منداڵەکە بخاتە گریان و چالاکی رۆژانەی کەم بکاتەوە.

٢. ئەگەر پیساییەکەی خوێنی لەگەڵدا بوو.

٣. ئەگەر خوێنی هەڵهێنایەوە لەگەڵ ئازاری سکەکەی.

٤. ئەگەر رشانەوەکەی رەنگی سەوز بوو.

٥. ئەگەر لەگەڵ ئازاری سکەکەی لە پێستیدا زیپکە و لیر هەبوو، رەنگی زەرد هەڵگەڕابوو، دەم و چاوی ئاوسا بوو و سەریشی گێژی دەخوارد.

٦. ئەگەر ئازاری سکەکەی لە بەشی خوارەوەی لای راستی سکی بوو.

٧. ئەگەر لەکاتی میزکردندا ئازاری هەبوو.

٨. ئەگەر لەگەڵ سک ئێشەکە تایەکی بەرزی هەبوو، منداڵەکە زیاتر خەواڵوو دەرکەوت بە بەراورد لە رۆژانی تر.

٩. ئەگەر هەستت کرد کێشی دابەزیوە.

١٠. ئەگەر تا و کۆکەیەکی زۆر و خراپی هەبوو.
M.B