نێتفلێکس دوا دیڤیدی
خۆی لە ٢٩ی ئەیلولدا بڵاوکردەوە و بە فەرمی کۆتایی بە خزمەتگوزاری بەکرێدانی فیلمی
ڤیدیۆیی لەسەر دیسکی ڤیدیۆیی دیجیتاڵی (DVD) هێنا.
کۆمپانیاکە کە بنکەکەی لە شاری لۆس گاتۆسی ویلایەتی کالیفۆرنیایە،
لە ماڵپەڕی خۆیدا ئاماژەی بەوە کرد "لە ساڵی ١٩٩٨ یەکەم دیڤیدیمان بڵاوکردەوە،
بەیانی ئەمڕۆش دوا دیسکمان نارد"
فیلمی "Beetle Goose" یەکەم دیڤیدی بوو
کە نێتفلێکس لە سەرەتای مانگی ئازاری ساڵی ١٩٩٨دا بڵاوکراییەوە.
لە ساڵانی سەرەتادا
نێتفلێکس زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەشداربووی هەبوو کە دەیانتوانی لە ١١ هەزار و ٥٠٠ فیلمەوە
چییان دەوێت بە کرێی بگرن هەڵبژێرن، بە بەشداریکردنی مانگانەی ١٩.٩٥ دۆلار.
بەشداربووان ئەو
دیڤیدییانەیان وەرگرت کە لە رێگەی پۆستەوە داوایان کردبوو، پاشان دوای سەیرکردنیان
بە پۆست دەیانگەڕاندەوە، بەبێ ئەوەی پارەی گەیاندنیان لێوەربگیرێت.
ئەمەش یەکێک بوو
لە خاڵە داهێنەرەکانی "نێتفلیکس" کە جیادەکراییەوە لە فرۆشگاکانی تری کرێی
ڤیدیۆی، هەروەها زۆرترین وادەی بۆ گەڕاندنەوەی دیڤیدیەکە دانابوو، وە هیچ بڕە پارەیەکی
دواکەوتنی نەسەپاند بوو.
A.A