کارزان فاروق "تۆ هاتی" بڵاوکردەوە

PM:08:39:30/09/2023

836 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کارزان فاروق نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "تۆ هاتی" بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێیەکەی لە ئاوازی پارسا ئەسکەندەرییە و هۆنراوەکەی لەلایەن پارسا ئەسکەندەری و خۆیەوە نووسراوە، کاری میکس و ئەرەنجمێنتی لەلایەن مەیسەم ئەکبەرییەوە بۆ کراوە.

کارزان فاروق یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە، جگە لە گۆرانی بەشێوەی سینگڵ تراک لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تریشدا خاوەنی دوێتە.
M.B