کەشناسی: پلەکانی گەرما شەش پلە دادەبەزن و ئەگەری باران بارینیش هەیە

PM:07:32:30/09/2023

340 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند "لە رۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما شەش پلە دادەبەزن و ئەگەری باران بارینیش لە سەنتەری شارەکان هەیە بەڵام بەشێوەی پچڕ پچڕ و کورت خایەن".

ئەمڕۆ شەممە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دیلان رەشاد رایگەیاند، شەپۆلی گەرما کۆتایی پێ هاتووە و دابەزینی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن، هەروەها لە دووشەممەوە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری باران بارینی کورت خایەن هەیە.

هەروەها وتیشی "لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە هەندێک شوێن".

M.B