ئەحمەد ئەلعەدل ئەکتەر و دەرهێنەری میسڕی و کوڕی
هونەرمەندی کۆچکردوو سامی ئەلعەدل ئەمڕۆ بە جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە
هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و وێنەی بڵاوکراوەکەی رەشا ئەلعەدلی خوشکی داناوە، کە لە
هەژماری تایبەتی خۆی وێنەی براکەی داناوە و لەسەری نووسیوە "انا للە وانا
الیە راجعون، خودا لێت خۆشبێت براکەم، بەبەهەشتی نەبڕاوەت بگەیەنێت".
هۆکاری گیان لەدەستدانی
هونەرمەندە گەنجەکە هەمان ئەو هۆکارە بووە کە باوکی ٨ ساڵ پێش ئێستا بەهۆیەوە
گیانی لەدەستدا، وەک خێزانەکەی دەڵێن بەهۆی جەڵتەیەکی لەناکاوی مێشكەوە بووە کە
ئەوەش بووەتە هۆی خوێن مەیین.
ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی
٢٠١٥ هونەرمەندی بەناوبانگی میسڕی سامی ئەلعەدل لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا و بەهەمان نەخۆشی
کۆچی دوایی کرد.
M.B