بەهۆی پێکدادانی نەهەنگێک لەگەڵ بەلەمێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا

AM:11:00:30/09/2023

1060 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا ڕایانگەیاند، کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی تریش بریندارە، دوای ئەوەی نەهەنگێک لەکاتی گەشتێکی ماسیگرتندا خۆی بە بەلەمەکەیاندا کێشا و وەرگەڕا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا لە نزیک کەنارئاوەکە کەسەکە بە بێهۆشی دۆزراوەتەوە و دواتر گیانی لەدەستداوە، ئەوی دیکەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستی جێگیرە.

جیهاد دیب، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن رایگەیاند، ڕووداوەکە "زۆر سەیر و ترساناکە".

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە،"پێدەچێت بەلەمەکە لەگەڵ نەهەنگێکدا پێکدادابێت یان کاریگەری نەهەنگێک بووە کە بەهۆیەوە بەلەمەکە وەرگەراوەو ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە"

A.A