پۆلیسی بەریتانیا کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵی دەستگیرکرد کە بە
مەبەست دارێکی تەمەن ٢٠٠ ساڵانی بڕییەوە کە لە تەنیشت دیواری ڕۆمانی بەناوبانگی
هادریان بوو.
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاندووە کە مێرمنداڵێک بەهۆی زیانگەیاندنی
بە ژینگە و تێکدانی سومبولی وڵاتەکەیان دەستگیرکراوە.
پۆلیسی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە،
"دارەکە هێمایەکی بەناوبانگی جیهانییە و کردەوەی ئەم تێکدانەکەش بووە هۆی شۆکبوون
و توڕەیی خەڵکی جیهان و ناوچەکە بە تایبەتی."
ساڵانە هەزاران کەس سەردانی دیواری بەناوبانگی هادریان دەکەن
کە بە ئاسەوارێکی جیهانی دادەنرێت،کە گەشتیاران وێنەی یادگارییان دەگرت لەبەردەم دارەکە لە
ناوچەی سایکامۆر گاپ، کە بەناوبانگ بوو کاتێک لە فیلمی کیفن کۆستنەر لە ساڵی ١٩٩١
بە ناوی "ڕۆبن هود" دەرکەوت.
A.A