پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:24:30/09/2023

32968 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەمڕۆ هەندێک لە کێشە گەورەکانت چارەسەر دەبن، ئەگەر لەگەڵ هەر ئەندامێکی خێزانەکەت ناکۆکیتان هەبوو، ئەمڕۆ هەموو شتێک لە نێوانتاندا ئاسایی دەبێتەوە، باری داراییت باشتر دەبێت، رەنگە قازانجێکی گەورەی دارایی بەدەست بهێنیت، رۆژەکەت لە رووی کارەوە ئاڵۆز دەبێت.

گا 20/4 - 20/5

ئەمڕۆ رۆژێکی خۆش دەبێت بۆت، کاتێکی زیاتر لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بەسەردەبەیت، ئەگەر ماوەیەکی زۆرە کێشەی داراییت هەیە ئەوا ئەمڕۆ کێشەکانت چارەسەر دەبن، پاڵپشتی ئازیزانت بەدەست دەهێنت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەت بۆ دەڕەخسێت کە کاتێکی زیاتر لەگەڵ هاوسەرەکەت بەسەر بەریت، هەموو پلانەکانت وەک جێبەجێ دەبێت،ئامۆژگاری دەکرێت بە تەواوی سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت و دوور بکەویتەوە لە شتە ناپێویستەکان، پێوسیتە ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ رۆژێکی ئاڵۆز دەبێت بۆت،رووبەرووی چەند کێشەیەک دەبیتەوە لە شوێنی کارەکەت، بەڵام بە ژیری خۆت هەمووی چارەسەر دەکەیت، ئەگەری بەدەست هێنانی قازانجی دارایی گەورەت هەیە، کاتێکی خۆش لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، دەرفەتت دەبێت گەشتێک بکەیت بۆ شوێنی دڵخوازت.

شێر 23/7 - 22/8

ئەمڕۆ قازانجێکی گەورەی داریت دەست دەکەوێت، ژینگەی ماڵەکەت ئارام و خۆش دەبێت، کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، باری دراییت لە ئاسایی باشتر دەبێت، ئەگەری تێکچوونی دۆخی تەندروستیت هەیە.

فەریك 23/8 - 22/9

ناکۆکیت لەگەڵ هاوسەرەکەت زیاتر دەبێت، لە دۆخێکی وادا هەست بە لاوازییەکی زۆر دەکەیت، ئامۆژگاری دەکرێت کۆنترۆڵی تورە بوونی خۆت بکەیت، پێویستە سەرنجی تەواوت لەسەر کارەکانت بێت، باراری داراییت لە ئاسایی باشتر دەبێت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ دەرفەتێکی نوێ کارکردنت دەست دەکەوێت، لە دۆخیکی وادا هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەیت، لایەنی داراییت بە لاوازی دەمێنێتەوە، کاتێکی زیاتر لە ماڵەوە بەسەر دەبەیت، پلانەکات وەک خۆی ئەنجام دەدەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ رۆژێکی ئاڵۆز دەبێت، پشتیوانی و خۆشەویستی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، ئەگەری بەهێزی هەیە بۆ سەرکەوتنی هەموو ئەو کارانەی کە دەیکەیت، ئامۆژگاری دەکرێت زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ هاوپیشەکانت بکەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەمڕۆ لە بارێکی دەروونی زۆر باشدا دەبیت، کاتێکی پێویست بۆ خۆت بەدەست دەهێنیت، هەموو ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەیت، کێشەکانت چارەسەر دەبێت، پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

گیسك 22/12 - 19/1

لە ژیانی تایبەتیت بەختەوەر دەبێت، کاتێکی زۆر خۆش لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، ئەگەری خراپبوونی باری داراییت هەیە، ئەرکەکانت لە شوێنی کارەکەت بە باشی ئەنجام دەدەیت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، دۆخی تەندروستیت ئاسایی دەبێت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ رۆژێکی ئاڵۆز دەبێت، ناکۆکیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت زیاتر دەبێت لە دۆخێکی وادا هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەیت، لە ماندووبوونت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ رۆژێکی خۆش دەبێت بۆت، هەماهەنگیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، سۆز و پشتیوانی یەکتر بەدەست دەهێنن، ئەرکەکانی کارکردنت زیاتر دەبێت، دەرفەتت دەبێت گەشتێک بکەیت بۆ شوێنی دڵخوزت، باری داراییت بە بەهێزی دەمێنێتەوە.

 

A.A