لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە کە خواردنی زیاتر لە نیو کەوچک
(14 ملیلیتر) زەیتی زەیتون رۆژانە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
ماڵپەڕی "الجزيرة" توێژینەوەیەکیان
بڵاوکردووەتەوە،کە باس لەوە دەکات ئەو کەسانەی رۆژانە زیاتر لە نیو کەوچکی چێشت زەیتی
زەیتون دەخۆن، رێژەی مردنی پێشوەختەیان کەمترە کە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
و نەخۆشی زەهایمەرەوە روودەدات، بە بەراورد بەو کەسانەی کە هەرگیز یان بە دەگمەن زەیتی
زەیتونیان خواردووەتەوە.
دکتۆر فرانک هو، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت " لە هەموو زەیتە رووەکییە
خواردنییەکان، زەیتی زەیتون زۆرترین رێژەی چەوری لە خۆ دەگرێت کە کۆلیسترۆڵی
"خراپ" (LDL) دادەبەزێنێت و کۆلیسترۆڵی "باش"
(HDL) زیاد دەکات"
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە پەستانی خوێن دادەبەزێنێت
و پێکهاتەی رووەکی تێدایە کە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسێنەر دابین دەکات
کە ناسراوە بە کەمکردنەوەی پرۆسەی نەخۆشییەکان بەتایبەت نەخۆشییەکانی دڵ.
A.A