زیادەڕەوی لە خواردنی ترێ ئەم زیانانەی دەبێت

PM:10:15:29/09/2023

16560 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەرچی ترێ سوودی بۆ جەستە هەیە بەڵام زیادەڕەوی کردن لە خواردنیدا زیانی دەبێت، هۆکار دەبێت بۆ زیادبوونی کێشی جەستە و زیانگەیاندن بە گورچیلەکان.

ماڵپەڕی مسنی میسری لە بابەتێکی تەندروستیدا رایگەیاندووە، دەنکی ترێ وردە رەنگە زۆر کەس لە کاتی خواردنیدا هەست نەکات زۆری خواردووە، لە کوپێک دەنکی ترێدا کە لە ٩٢ گرام پێکدێت نزیکەی ٦٠ کالۆری تێدایە، هەر بۆیە زیادەڕەوی کردن لەخواردنیدا ئەم زیانانەی دەبێت:

١. ئەو ترشی سالسیسیلیکەی لە ترێدا هەیە زیان بە کۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت و ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات.

٢. ئازار و ئاوسانی سک و گەدەی لێدەکەوێتەوە.

٣. ئەوانەی گرفتی قۆڵۆنیان هەبێت بە گەدەی بەتاڵ بیخۆن هۆکار دەبێت بۆ سکچوون.

٤. ترێ بڕێکی زۆر شەکری تێدایە بۆ کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە خراپ دەبێت.

٥. زۆر خواردنی ترێ هۆکارە بۆ قەڵەوبوون، چونکە کالۆری بەرزە.

٦. ئەگەری هەیە بۆ هەندێک کەس هەستیاریی دروست بکات، وەک قورگ خوران و سوربوونەوەی پێست و لەکارکەوتنی گورچیلە.

٧. بەگوێرەی پەیمانگای نیشتمانی بۆ شەکرە و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و گورچیلە، ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنی شەکرە یان گورچیلەیان هەیە نابێت زیادەڕەوی لە خواردنی ترێدا بکەن، ئەگەری خراپبوونی تەندروستیانی لێدەکەوێتەوە.

M.B