دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ تاوانباری رووداوەکەی راپەری ئەمریکی توپاک شاکور دەستگیرکرا

PM:08:21:29/09/2023

25872 جار خوێندراوەتەوە

دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ لە کوژرانی راپەری بەناوبانگی ئەمریکی توپاک شاکور، ئەمڕۆ پۆلیسی لاس ڤێگاس رایگەیاند تاوانبارەکەیان دەستگیر کردووە.

ماڵپەڕی "سکای نیوز" هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ئەو تاوانبارە سەرۆکی باندێکی مافیایە لە کالیفۆڕنیا، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە سەرپەرشتی کارەکەی کردووە و خۆشی ئەنجامیداوە.

دەستگیرکردنەکە لەدوای چاوەڕوانییەکی زۆر و دوای ٢٦ ساڵ بووە، کە ئەمەش خەڵکی سەرسام کردووە.

توپاک ئامارو شاکور راپەری بەناوبانگی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٧١ لە نیویۆرک لەدایکبووە، لە شەوی حەوتی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٦ لە شەقامێکی لاس ڤێگاسدا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا، کە ئەوکات تەمەنی ٢٥ ساڵ بوو، خاوەنی باشترین فرۆشی ئەلبومە وەک هونەرمەندی راپەر کە ٥٥ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە.

M.B