یاریزانێکی لەشجوانی ئوسترالی ژمارەیەکی پێوانەیی
جیهانی شکاند بە بەکارهێنانی تەنها بەشی سەرەوەی جەستەی بۆ راکێشانی کرێنێکی گەورەی
٤٤ هەزار و ٧٥٣ پاوند بۆ مەودای ١٦.٤ پێ.
جۆردن ستیڤنزی تەمەن ٣٣ ساڵ بە راکێشانی قورسترین
کرین توانی ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی UPI،
مەرجەکانی چوونە ناو ئەم پێشبڕکێیەوە ئەوەیە کە پێویستە بەشداربوو دانیشتبێت بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی تەنها
بەشی سەرەوەی جەستەی لەکاتی پرۆسەی راکێشانەکەدا بەکاردەهێنرێت.
بە گوتەی ستیڤنز، بۆ ماوەی شەش مانگ راهێنانی
لەسەر ئەم راکێشانە کردووە، بەردەوام سەرنجی
لەسەر بەهێزکردنی ماسولکەکانی پشت و قۆڵەکانی بووە.
A.A