ئەگەر هەستت بەم نیشانانە کرد ئەوا جەستەت پێویستی بە ڤیتامین D هەیە

AM:09:59:29/09/2023

23448 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامینD ماددەیەکی خۆراکی پێویستە کە جەستەمان پێویستی پێیەتی بۆ یارمەتیدانی هەڵمژینی کالیسیۆم و پاراستنی تەندروستی ئێسک.

ماڵپەڕی "RT" بابەتێکی دکتۆر یولیا ساڤێلیڤا، پسپۆڕی بواری خۆراکی بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین Dلە جەستەدا دەکات، ئەوانیش:

١. زوو گۆڕانی باری دەروونی.

٢. نەمانی ئارەزووی خواردن.

٣. هەست کردن بە سەرمایەکی زۆر.

٤. ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان.

٥. دڵەڕاوکێ و توڕەبوون.

٦. توندی هەناسەدان.

٧. پووکانەوەی ئێسک یان لاوازی ماسولکەکان.

٨. کەمخەوی.

دکتۆر یولیا ساڤێلیڤا باس لەوە دەکات کەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا دەتوانرێت بە خواردنی هەندێک خۆراک قەرەبوو بکرێتەوە لەوانەش ( ماسی ، زەردێنەی هێلکە و بەرهەمە شیرەمەنیەکانەوە)

A.A