پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:20:29/09/2023

31988 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەمڕۆهەندێک لە کێشە گەورەکانت چارەسەر دەبێت، ئەگەر لەگەڵ هەر ئەندامێکی خێزانەکەت ناکۆکیتان هەبوو، ئەمڕۆ هەموو شتێک لە نێوانتاندا ئاسایی دەبێتەوە. دۆخی داراییت بەهێزتر دەبێت، ئەگەرێکی بەهێزی زیادبوونی داهات هەیە، ئەرکەکانی کارکردنت زیاتر دەبێت.

گا 20/4 - 20/5

بەهۆی زۆر بیرکردنەوەت لەسەر شتە بچووکەکان، ڕەنگە ئەمڕۆ لەناکاو تەندروستیت تێکبچێت، هەموو کارەکانت لە شوێنی کارەکەت بە ئاسانی تەواو دەکەیت، بەڵام ئامۆژگاریت دەکرێت کە زۆر دەستوەردان لە کاری کەسانی تردا نەکەیت. باری داراییت باش دەبێت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەگەر ماوەیەکی زۆرە کێشەی داراییت هەیە ئەوا ئەمڕۆ کێشەکانت چارەسەر دەبن،

ئەرکەکانی کارکردنت زیاتر دەبێت لە دۆخێکی وادە هەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت، ژیانی خێزانیت بەختەوەر دەبێت، پاڵپشتی ئازیزانت بەدەست دەهێنت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ رووبەرووی چەند کێشەیەک دەبیتەوە لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا، ئامۆژگاری دەکرێت کۆنتڕۆڵی توڕەبوونی خۆت بکەیت، ئەگەر نا رەنگە کێشەی زیاترت بۆ دروست بێت، باری داراییت بە بەهێزی دەمێنێتەوە، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

شێر 23/7 - 22/8

ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆت، لە ماندووبوونت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، ئەگەری بەدەست هێنانی قازانجی دارایی گەورەت هەیە، کاتێکی خۆش لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، دەرفەتت دەبێت گەشتێک بکەیت بۆ شوێنی دڵخوازت.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەت بۆ دەڕەخسێت کە کاتێکی زیاتر لەگەڵ هاوسەرەکەت بەسەر بەریت، هەموو پلانەکانت وەک جێبەجێ دەبێت،ئامۆژگاری دەکرێت بە تەواوی سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت و دوور بکەویتەوە لە شتە ناپێویستەکان، پێوسیتە ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ ئەوەندە سەرقاڵی کارە بێسوودەکان دەبیت هیچ گرنگییەک بە ئەرکە گرنگەکانت نادەیت، پێویستە بە ژیرانە بڕیارەکانت بدەیت، ئامۆژگاری دەکرێت پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەهێز بکەیت، باری داراییت باش دەبێت، کاتێکی زیاتر لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بەسەر دەبەیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

ناکۆکیت لەگەڵ هاوسەرەکەت زیاتر دەبێت، لە دۆخێکی وادا هەست بە لاوازییەکی زۆر دەکەیت لە ڕووی سۆزدارییەوە، چەند ئامۆژگارییەک لە بەڕێوبەرەکەت وەردەگریت کە سوودی بۆ داهاتوو دەبێت، لایەنی داراییت بە لاوازی دەمێنێتەوە، زۆر خەرج مەکە بۆ شتە گرانبەهاکان، ئەگەری تێکچوونی دۆخی تەندروستیت هەیە.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەمڕۆ کاتێکی زیاتر لە ماڵەوە بەسەر دەبەیت، دەتوانیت سەیری فیلمی دڵخوازی خۆت بکەیت یان کتێبێکی باشیش بخوێنیتەوە، باری داراییت باش دەبێت، هەروەها دیارییەکی گرانبەها بۆ کەسێکی نزیک لە خۆت دەکڕیت، پشتیوانی و خۆشەویستی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەمڕۆ دەرفەتێکی نوێ کارکردنت دەست دەکەوێت، لە دۆخیکی وادا متمانە بەخۆبوونت زیاد دەکات و ئەگەرێکی بەهێزی پێشکەوتنت هەیە، باری داراییت باشتر دەبێت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی رۆژانە پشتگیری یەک دەکەن، ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

دەتوانیت گۆڕانکاری لە رۆتینی رۆژانەتدا بکەیت بۆ رزگاربوون لە کێشەکانی پەیوەست بە تەندروستیتەوە، ژیانی تایبەتیت بەختەوەر دەبێت، کاتێکی زۆر خۆش لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، ئەمڕۆ ئەگەری گەشتێکی پەیوەست بە کارەکەتەوە هەیە، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ لە بارێکی دەروونی زۆر باشدا دەبیت، کاتێکی پێویست بۆ خۆت بەدەست دەهێنیت، هەموو ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەیت، بە وزە و چالاکییەکی زۆرەوە رۆژەکەت بەسەر دەبەیت، باری داراییت باشتر دەبێت، کێشە تەندروستییەکانت چارەسەر دەبێت.
A.A