خواردنی تەنها یەک ژەم لە رۆژێکدا جۆرێکی ترە لە رێجیم
کە بە " OMAD" ناسراوە، ئەو کەسانەی پەیڕەوی OMAD دەکەن، هەموو کالۆری رۆژانەیان لە یەک ژەمی
گەورەدا کۆدەکەنەوە.
ماڵپەڕی " ScienceAlert"
راپۆرتێکی ئاماندا
ئەڤێری پسپۆڕی بواری خۆراکی بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بە کاریگەرییەکانی خواردنی
یەک ژەم دەکات لە رۆژێکدا.
سەرەڕای ئەوەی لایەنگرانیOMAD دەڵێن پەیڕەوکردنی ئەم رێجیمە
زۆر لایەنی تەندروستییان باشتر دەکات بەڵام دەرئەنجامی توێژینەوەکە لایەنە ئەرێنی
و خراپەکانی دەست نیشان کردووە.
خواردنی یەک ژەم
لە رۆژێکدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی زیاتری چەوری جەستە بەڵام رەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی
هێزی ماسولکەکان و زیادبوونی مەترسی شکانی ئێسک ئەگەر رێجیمەکە بۆ ماوەیەکی زۆر پەیڕەو
بکرێت.
ئەگەر کەسێک لە رۆژێکدا
تەنها یەک ژەم بخوات ئەوە زۆر قورس دەبێت بۆی کە هەموو پێداویستییە خۆراکیەکانی بۆ
جەستەی دابین بکات، بەتایبەت وزە و پرۆتین و ریشاڵ و ڤیتامین و کانزا سەرەکییەکان،
ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی تووشبوون بە قەبزی و خراپبوونی تەندروستی ریخۆڵە.
A.A