خانمە ئەکتەرێکی تورک گیانی لەدەستدا

PM:10:22:28/09/2023

25072 جار خوێندراوەتەوە

تەرمی ئەکتەر و پێشکەشکاری بەناوبانگی تورکیا سێدا فەتائۆغڵو چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە پارکێکی شاری ئەستەنبوڵ دۆزرایەوە و تا ئێستا چۆنیەتی مردنەکەی روون نەکراوەتەوە.

ماڵپەڕی "ئەلعەرەبیە" بڵاوی کردووەتەوە، لە رووداوەکەدا پۆلیس دەمانچەیەکی دۆزیوەتەوە کە لە نزیک تەرمی خانمە ئەکتەرەکەوە دانرابوو، بۆیە گومان لە گیان لەدەستدانەکەی دەکرێت.

بەوتەی میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا، پۆلیسی تورکیا بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی نهێنییەکانی گیان لەدەستدانی سێدا فەتائۆغڵو، لەکاتێکدا تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن بنەماڵەکەیەوە نەدراوە.

خانمە ئەکتەرەکە لە ٢٦ی ئەیلولی ١٩٧٩ لەدایکبووە و لە ٢٧ی ئەیلولی ئەمساڵیشدا کۆچی دوایی کرد، لەچەندین زنجیرە درامادا کاری نواندنی کردووە.

M.B