ئاماژەیەک ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک دەردەخات

PM:08:52:28/09/2023

6992 جار خوێندراوەتەوە

شێرپەنجەی سورێنچک یەکێکە لەو جۆرانەی شێرپەنجە بە خێرایی بە جەستەدا بڵاودەبێتەوە، لە هەمان کاتدا ناتوانرێت بە ئاسانی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە جیا بکرێنەوە.

ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیدا بڵاوی کردووەتەوە، سورێنچک پەیوەندی بەو خۆراکانەوە هەیە لە رێگەی دەمەوە دەچێتە گەدەوە، بوونی شێرپەنجە لەو بەشەی جەستەدا بە شێوەیەکی گشتی گرفت بۆ کاتی خواردن دروست دەکات.

لە دیارترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە کە زۆرینەی کات لە کاتی نانخواردندا هەستی پێدەکرێت، قوتنەدانی خواردنە یان بە ئاسان نەچوونە خوارەوەی خواردنە لە گەروو و سورێنچکدا، یان هەستکردن بە خنکان یان دروستبوونی کۆکەیە لە کاتی خواردنی هەر خواردن و خواردنەوەیەکدا.

لە هەندێک کاتدا کە هەوڵ دەدەیت خواردنەکە لە دەمتدا بجێتە گەرووتەوە لە دەم یان لوتەوە دێتە دەرەوە، بە ئاسانی خواردنەکە ناچێتە گەدەتەوە و هەست دەکەیت لە سورێنچکتدا ماوەتەوە و دێتە دەرەوە، کە لە زۆرینەی حاڵەتدا بوونی گرێی شێرپەنجەییە رێگریی لە چوونە خوارەوەی خواردنەکە دەگرێت.

باش قوتنەدانی خواردن سەرەتا کەم و سوکە بەڵام لەگەڵ تەشەنەکردن و گەشەکردنی نەخۆشییەکە گرفتەکە زیاتر دەبێت بە جۆرێک هەست دەکەیت سورێنچکت داخراوە.

لە نیشانەکانی تری ئەم نەخۆشییە جگە لە قوتنەدانی خواردن، دڵتێکهەڵاتن و رشانەوە و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە و دڵەکزێ و کۆکە و لەدەستدانی ئارەزووی خواردنە لەگەڵ شەکەتی و ئازار لە قورگ و سنگدا.

بۆ بەدووربوون لەم نەخۆشییە دووربکەوەرەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان و گرنگیدان بە خواردنی تەندروست کە دەوڵەمەند بێت بە میوە و سەوزە.
M.B