هونەرمەندی گۆرانیبێژی
ئێرانی ئەمین بانی گۆرانی "داخەکەی گرانم"ـی بە کوردی لە کۆنسێرتەکەی
وتەوە و لە یوتیوبی میترۆنۆم پرۆدەکشندا بڵاوکرایەوە.
گۆرانی "داخی
گران" گۆرانییەکی
کوردییە و لە ئاواز و تێکستی هونەرمەندان کارزان فاروق و فەردین حسێن پەناهییە، سامان
عومەر و کارزان فاروق گۆرانییەکەیان وتووە.
هونەرمەند
ئەمین بانی لە کۆنسێرتەکەی سلێمانی دووبارە ئەو گۆرانییەی وتەوە، کە باهۆز نەسرەدین
پرۆدیوسەری کۆنسێرتەکە بوو.
ئەمین بانی هونەرمەندێکی وڵاتی ئێرانە و چەندین ساڵە لە هونەردا کاردەکات و
بە گۆرانییەکانی "پایز" و "چی کەردی" زیاتر ناسراوە.
M.B