سامان عومەر بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:12:18:28/09/2023

3060 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سامان عومەر گۆرانییەکی نوێی بە ناوی "لەم باخە" بڵاوکردەوە.
بۆ یەکەمین جارە هونەرمەندەکە ئەم گۆرانییە لە یوتیوبی فەرمی خۆی بڵاو دەکاتەوە، بەڵام کاری ڤیدیۆ کلیپی بۆ نەکردووە.
سامان عومەر لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەمین گۆرانی لە ساڵی ١٩٩٣ تۆمارکردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆر بووە، لەدوای ساڵی ١٩٩٧ بە شێوەی سینگڵ تراک کاری هونەری ئەنجامدەدات، لەوڵاتی فینلەندا دەژی و تا ئێستا چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.
S.A