پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:21:28/09/2023

34792 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

 كاور 21/3 - 19/4

کێشە بەردەوامەکانی ژیانی هاوسەرگیریتان کۆتایی پێدێت و پەیوەندییەکەتان باشتر دەبێت, باشترە ئاگاداری رەفتارەکانت بیت، دوور بکەوەرەوە لە دووبارە و سێبارە کردنەوەی هەمان هەڵە لە شوێنی کار، ئەگینا هەر بەرپرسیارێتییەکی گرنگ کە ئەمڕۆ پێت درا لێت وەردەگیرێتەوە، رۆژەکە لە رووی داراییەوە زۆر گران دەبێت، لەوانەیە بودجەکەتبەشت نەکات.

گا 20/4 - 20/5

ئەمڕۆ ئامۆژگاری دەکرێیت کە بە پەلە هیچ بڕیارێک نەدەیت، باشتر دەبێت ئەگەر بیر لە بڕیارەکانت بکەیتەوە، لە رووی کارەوە رۆژەکەت سەرقاڵی زۆر دەبێت، لە دۆخێکی ئاوادا ئەمڕۆ هەست بە دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکەیت، لە بەشی دووەمی رۆژەکەتدا دەتوانیت کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر بەریت. باری داراییت لەپێشتر باشتر دەبێت.

دووانە 21/5 - 21/6

بۆ رزگاربوون لە کێشەکانی تەندروستیت چەند گۆڕانکارییەکی پێویست لە رۆتینیرۆژانەتدا ئەنجام دەدەیت، ئەگەری ئەوە هەیە بەم زووانە ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنیت، ئەمڕۆ بەڕێوبەرەکەت لە شوێنی کارەکەت دەتوانێت هەندێک کاری بەرپرسیارانەت بۆ دیاری بکات، لە دۆخێکی ئاوادا بە زەحمەت کار دەکەیت، بازرگانان دەتوانن قازانجی باش بەدەست بهێنن.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆ ئێوە لە رووی کارەوە، دەبێت بۆ کارەکەت گەشت بکەیت ئەم گەشتەی ئێوە زۆر سوودی دەبێت، کەسە گەورەکانی ماڵەوەت هاوکارت دەبن، ئەگەر هاوسەرگیریت نەکردووە و دەتەوێت هاوسەرگیری بکەیت ئەوا ئەمڕۆ رەزامەندی ئەندامانی خێزانەکەت وەردەگریت. باری داراییت باش دەبێت.

شێر 23/7 - 22/8

ئەمڕۆ لە شوێنی کارەکەتدا رێزێکی زۆرت دەست دەکەوێت، هەموو ئەمانە دەرئەنجامی ماندووبوونی خۆتە،پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت زیاتر بەهێز دەبێت، ئەمڕۆ هەست بە بەختێکی زۆر دەکەیت، ئەگەر پلانت هەیە دیارییەکی گەورە بکڕیت ئەوا پێویستە بودجەکەت لەبەرچاو بگریت.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر بەبەخت دەبێت بۆ خوێندکارانی ئەم بورجیە، دەتوانیت سەرکەوتنی باش بەدەست بهێنیت لە تاقیکردنەوەکەتدا، ئەگەر پلانت هەیە کارەکەت بگۆڕیت لەوانەیە سوود لە پەیوەندییەکی کۆن وەربگریت، پەیوەندیت لەگەڵ برا گەورەکەت یان خوشکەکەت زیاتر بەهێز دەبێت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ دەتوانیت بڕیارێکی گرنگ بدەیت کە پەیوەندی بە ژیانتەوە هەیە، لەوانەیە لە داهاتوودا ئەنجامێکی زۆر باش بەدەست بهێنیت، رۆژەکە لە رووی کارەوە باش دەبێت، هەموو کارەکانت بە ئاسانی تەواو دەبێت، ئەمڕۆ کەسە پلە باڵاکانی شوێنی کارەکەت بە کارەکانت رازی دەبێت،باری داراییت زۆر باش دەبێت و سامانێکی لەناکاو بەدەست دەهێنیت، ئەمڕۆ هاوسەرەکەت باری دەروونی زۆر باش دەبێت.

دووپشك 23/ 10-21/11

ژینگەی شوێنی کارەکەت سترێساوی دەبێت، بچووکترین بێباکیت دەتوانێت ببێتە هۆی زیانێکی گەورە، لە دۆخێکی لەم جۆرەدابەڕێوبەرەکەت دەتوانێت رێوشوێنی توند بگرێتەبەر، رۆژەکەت لەرووی داراییەوە خراپ دەبێت، لەوانەیە خەرجییەکانت لە داهاتت زیاتر بێت، لە باوکتەوە پاداشت وەردەگریت، ئەمڕۆ بە هاوکاری خێزانەکەتهەندێک لە کێشە گەورەکانت چارەسەر دەکرێت.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەگەری بەرزبوونەوەی زۆرت لە باری داراییدا هەیە، گۆڕانی باری دەروونی هاوسەرەکەت دەتوانێت کێشەت بۆ دروست بکات،باشترە ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت،  زۆر بە ئەستەمکار دەکەیت، ئەمڕۆ چەند هەواڵێکی خۆش بەدەست دەهێنیت کە پەیوەندی بە کارەوە هەیە.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەمڕۆ هەست بە نوێ بوونەوە و وزەیەکی زۆر دەکەیت، خۆت دەبینیتەوە کە بە وزەی ئەرێنی دەورە دراویت، هەموو کارەکانت بەپێی پلان تەواو دەبێت، ماندووبوون و متمانەت بە کارەکەت دەتوانێت زۆر سەرسامت بکات بە کەسانی پلە باڵا، لەوانەیە لە هەندێک بابەتی رابردوو کە پەیوەندییان بە دادگاوە هەیە سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ژینگەی ماڵەوەت زۆر باش دەبێت,کاتێکی پڕ لە یادگاری لەگەڵ ئازیزانت بەسەر دەبەیت، هەوڵبدە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ هاوکارەکانت لە شوێنی کارەکەت هەبێت، دوور بکەوەرەوە لە شەڕ و کێشەی ناپێویست، باری داراییت باش دەبێت، تەندروستیت پشتگوێ مەخە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەگەر تۆ بازرگانیت و رووبەڕووی هەر کێشەیەکی پەیوەست بە کار بوویت ئەوا ئەمڕۆ دەتوانرێت کێشەکەت چارەسەر بکرێت، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت بۆ کەسانی  کرێکار باری دارایی باش دەبێت، زیاتر لە پێویست خەرجی مەکە، لەوانەیە ناتەبایت لەگەڵ هاوسەرەکەت هەبێت.

S.A