زۆرێک لە هاوڵاتیان بەدوای پێشبینی بورجەکاندا
دەگەڕێن و رۆژانە ئارەزووی زانینی رووداوەکانی ژیانیان دەکەن.
ماڵپەڕی "العین" لە بابەتێکیدا ئاماژەی
بە خاڵە لاوازەکانی لەدایکبووی بورجی شێر خستووەتە
روو، بەم شێوەیەن:
شێرەکان بە کەسایەتی بەهێز و کاریزمای سەرسەخت
و متمانە بەخۆبوون ناسراون، بەڵام زۆر شت دژی خاوەنەکەی دەگۆڕێت، بەو پێیەی ئەو کەسانەی
کە زیاتر باڵادەستن داوای سەرنجێکی زۆر لە دەوروبەریان دەکەن زۆرجار چێژ لەوە وەردەگرن
کە بەردەوام لە ریزبەندی یەکەمدا بن.
شێرەکان زۆر رۆمانسین، بەڵام زۆر بەکەمی توانای
دەربڕینی هەستەکانیان هەیە بە ئاسانی، بەردەوام پێویستیان بە خۆشەویستی و گرنگی
پێدانی بەرامبەرە.
کەسایەتییەکی توڕە و هەڵەشە و خۆپەرستن هەمیشە
دەیانەوێت خۆیان سەرکردایەتی بکەن، متمانەیان بەخۆیان بەرزە، دەگاتە ئاستی خۆبەزلزانین،
زۆر ئیرەیی دەبەن.
خاوەنی ئەم بورجە زۆر بە دەگمەن کەسەکان قبوڵ
دەکەن، بە کارایی و پیشەیی بەرز بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ و بە کەم رازی نابن، تاکو ئەو کاتەی لە شوێنی کارەکەیدا سەرکەوتن
بەدەستدەهێنێت.
S.A