كاتێك هه‌وا هه‌ڵده‌مژیت
و هه‌ناسه ده‌ده‌یت پێت وایه هه‌واكه پاكه، به‌ڵام له‌راستیدا پاك نییه و زیان
به ته‌ندروستیت ده‌گه‌یه‌نێت، لە سووتانی ئەو سووتەمەنیانەی بەهۆی چالاکییەکانی
مرۆڤەوە دروست دەبن، بەتایبەت لە رێگەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەوە.
ماڵپەڕی
"الیوم السابع" لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە زیانەکانی هەوای پیس
کردووە، ئەویش بە پێی داتاكانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به نزیكه‌ی ته‌واوی
دانیشتوانی زه‌وی هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژن.
پیسبوونی هه‌وا
كاتێك رووده‌دات كه گۆڕان له پێكهاته‌ی كیمیایی، فیزیایی و بایۆلۆجی به‌رگی هه‌وا
رووبدات، دوکە‌ڵی كارگه و به‌كارهێنانی خه‌ڵوز یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی
پیسبوونی هه‌وا كه له‌مێژه‌وە مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له‌كاتی هه‌ڵمژینی
هه‌وای پیس مرۆڤ تووشی هه‌ستیاری چاو،لووت و قوڕگ ده‌بێت، تووشی كۆكه و ئازاری سه‌ر ده‌بێت و هه‌ست به ماندوویەتی
ده‌كات.
خراپی پیسبوونی
هەوا هەندێک مەترسی گەورەی درێژخایەنی تەندروستی هەیە، زۆربەیان پەیوەندییان بە دڵ
و سییەکانەوە هەیە.
پسپۆڕانی بواری
ژینگە هۆشداری دەدەن لەوەی هەناسەدانی هەوای پیس بۆ ئافرەتانی دووگیان مەترسیدارە،
دەبێتە هۆی کەموکوڕی لەدایکبوون.
رێکخراوی تەندروستی
جیهانی دەڵێت "پیسبوونی هەوا گەورەترین مەترسییە بۆ تەندروستی ژینگە، لە جیهاندا
ئەگەری مردن بەنزیکەی حەوت ملیۆن کەس هەیە لە ماوەی یەک ساڵدا".
S.A