داهاتی یارییەکانی کاندی کرەش گەیشتە ٢٠ ملیار دۆلار

PM:05:22:27/09/2023

1992 جار خوێندراوەتەوە

 

"کاندی کرەش" ئەو یارییەیە کە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا یاری پێدەکەن، داهاتەکەی ساڵانە زیاددەکات.

ماڵپەڕی "الغد" لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی یارییەکە کردووە، کە یارییەکە لە ماڵپەڕێکدا دەستی بە دەرکەوتن کردووە پێش ئەوەی بچێتە فەیسبووک و ناو مۆبایلەکان، بڵاوبوونەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و پێنج ملیار جار دابەزێنراوە.

"کاندی کرەش" پێشەنگ بوو لە مۆدێلی freemium، یارییەکە بەخۆڕاییە بەڵام یاریزانەکان دەتوانن پارە خەرج بکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنیان یان دەتوانن سەیری ریکلامەکان بکەن بۆ فێربوونی جووڵەکان.

تۆدۆڵف سۆمێستاد، سەرۆکی کۆمپانیای گەشەپێدەری یارییەکانی کینگ، رایگەیاندووە "کاندی کرەش بەردەوامی دەبێت و هەمیشەش لە گەشەکردندا دەبێت، بەردەوامبوونی ئەم یارییە باوەڕپێنەکراوە".

سومستاد لە چاوپێکەوتنێکدا درێژەی بە قسەکانی دا و وتی "ئێمە بۆ خۆمان و بۆ ئەم پیشەسازییە سەلماندوومانە کە دەتوانین ئەو یارییانە زیندوو بکەینەوە و بەردەوامی پێ بدەین کە ساڵانێک لەمەوبەر بڵاوکراونەتەوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ یان زیاتر تەنانەت دوای دە ساڵیش بە سەرنجڕاکێشی بمێننەوە و ژمارەی پێوانەیی بشکێنین".

یاری "کاندی کرەش" بەواتای تێکشاندنی شیرینی دێت، یەکێکە لەو یاریە ڤیدیۆییانەی لەلایەن کۆمپانیای "کینگ"ـەوە لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٢ وەک یاریەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەرەی پێدراوە، لە ١٤ی تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا بۆ مۆبایلە ھۆشمەندەکان بەردەستخرا.

S.A